جارێكی دیكە فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا زینی وەرتێیان بۆردومان كردەوە

بەھۆی بوونی ھێزەكانی پەكەكە بۆردومان كراوە

K24 - رواندز

كەمێك پێش ئێستا فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بنكە و بارەگاكانی پەكەكەیان لە زینی وەرتێ بۆردومان كردەوە. بەگوێرەی زانیارییەكان زیان بە دوو تاوەری ھێڵی كۆمپانیاكانی گەیاندن کەوتووە.

كوێستان محەمەد، قایمقامی رواندز بە كوردستان24ی راگەیاند: "كەمێك پێش ئێستا فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا زینی وەرتێیان بۆردومان كردەوە، ئەوەی زانراوە، زیان بە دوو تاوەری كۆمپانیاكانی گەیاندن كەوتووە".

گوتیشی: "ھەر ئەمڕۆ لوتكەی ھەڵەموند لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆردومان كراوە".

شەوی رابردووش فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بنكە و بارەگانی پەكەكەیان لە نزیك زینی وەرتێ و بناری قەندیل و سنووری سیدەكان بۆردومان كرد.