بەوێنە... سووتانی مزگەوتێکی دەڤەری ئامێدی بەهۆی شۆرتی کارەبا

جگە لە زیانی ماددی، ئاگرەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە

K24 - هەولێر

بەهۆی شۆرتی کارەبا، مزگەوتی گوندی بیباڤا لە سنووری ناحیەی سەرسنگی سەر بە قەزای ئامێدی سووتا.

هاووڵاتییەکی ئەو گوندە بەناوی رزگار کامل بە کوردستان24ـی راگەیاند، لە ئەنجامی ئاگرەکە بەشێکی کەلوپەلەکانی نێو مزگەوتەکە سووتاون، بەتایبەتی مۆکێت، سپلێت، پەردە، موبەریدە و ژمارەیەک کەلوپەلی دیکە.
ئاگرەکە لەلایەن تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە کوژێنراوەتەوە و جگە لە زیانی ماددی، هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.