توركیا هێز و پێداویستی سه‌ربازی زیاتر ره‌وانه‌ی ئیدلب ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
مه‌ولود چاوش ئۆغلۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا دووپاتیكرده‌وه، ئاژانسی هه‌واڵگه‌ری و ئاسایشی توركیا و رووسیا چاره‌نووسی ئه‌و گروپه چه‌كدارانه‌ی ئۆپۆزسیۆن تاوتوێ ده‌كه‌ن، كه له شاری ئیدلبن.
ئۆغلۆ گوتیشی: "رووسیا و توركیا ده‌وریه‌ی هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگكار له سنووری ئیدلب ئه‌نجام ده‌ده‌ن، بۆیه پێویستمان به ناردنی هێزی زیاتری سه‌ربازی بۆ ئه‌و شاره هه‌یه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "رێگه‌ی ئێم4 و ئێم5ـی خێرا كه له‌ڕێگه‌ی ناوچه‌ی ئیدلبه‌وه رۆژهه‌ڵات به رۆژئاوا و باكوور به باشووره‌وه ده‌به‌ستنه‌وه و شاری حه‌له‌ب كه له‌ژێر كۆنترۆڵی حكوومه‌تی سووریایه به كه‌ناراوه‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست ده‌گه‌یه‌نن، بۆ كۆتایی ساڵ له‌به‌رده‌م هامشۆی هاتووچۆ ده‌كرێنه‌وه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا روونیكرده‌وه، "ده‌كرێت فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانیش به‌شداری له ده‌ورییه‌كانی ئیدلبدا بكه‌ن".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، حكوومه‌تی دیمه‌شق پێشوازی له‌و رێككه‌وتنه كردووه، كه له لوتكه‌ی سوچی له‌نیوان ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا و ڤلادیمێر پوتین، هاوتا رووسیه‌كه‌ی واژوو كراوه و دیمه‌شق دووپاتیكردووه‌ته‌وه، رێككه‌وتنه‌كه ده‌رهاوێشته‌ی دانوستانه چڕه‌كان و هه‌ماهه‌نگی ته‌واوی نێوان سووریا و رووسیا بووه".
دوێنێ له لوتكه‌ی سوچی هه‌ریه‌ك له پوتین و ئه‌ردوغان له‌سه‌ر راماڵینی چه‌ك له هێڵی ته‌مماسی نێوان گروپه چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆن و حكوومه‌تی سووریا له ئیدلب رێككه‌وتن و، هه‌ره‌یه‌ك له وه‌زیرانی به‌رگری هه‌ردوو وڵاتیش یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتنیان له‌باره‌ی سه‌قامگیركردنی ئیدلب له‌نێوان خۆیان واژوو كرد.
H.B