نێچیرڤان بارزانی گه‌یشته‌ به‌غدا

K24 - هه‌ولێر:

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به‌ سه‌رۆكایه‌تی شاندێك گه‌یشته‌ به‌غدا.

به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست كوردستان24 كه‌وتوون، نێچیرڤان بارزانی له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق كۆده‌بێته‌وه‌.

بڕیاره‌ له‌و سه‌ردانه‌یدا بۆ به‌غدا نێچیرڤان بارزانی دوایین پرسه‌كانی ناوچه‌كه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق تاوتوێ بكات.