شاندێکی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات

هەرێم دەیەوێت مافە زەوتکراوەکانی بەدەستبێنێتەوە

K24 – هه‌ولێر:

ئەمڕۆ شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی نەوت، بودجە و مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە دەگەنە بەغدا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، شاندەکەی کوردستان کار بۆ زیادکردنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لە عێراق دەکات کە پێچەوانەی دەستوور لە 17% ەوە بۆ 12% کەمکراوەتەوە.

سەردانی ئەم شاندەی کوردستان لە کاتێکداتە، هەولێر و بەغدا لە ماوەکانی رابردوو توانیان بگەنە رێککەوتن لەبارەی هەناردە کردنەوەی نەوتی کەرکووک لە رێگای بۆری نەوتی هەرێم.

بەشێک لە نوێنەرانی کورد گەشبینن بەوەی کارنامەی حکوومەتی نوێی عێراق، جیاوازە لە حکومەتی رابردوو و دەیانەوێت لەو روانگەوە مافەکانی کورد دەستەبەر بکەن.

H.J