عه‌ده‌ن: به‌منزيكانه راپرسى بۆ جيابوونه‌وه ئه‌نجامده‌ده‌ين
K24 – هه‌ولێر:
پارێزگارى پێشووى عه‌ده‌ن، عيدروس زوبه‌يدى رايگه‌ياند، به‌منزيكانه بڕيار له باره‌ى ئه‌نجامدانى راپرسييه‌ك بۆ جيابوونه‌وه له يه‌مه‌ن ده‌ده‌ين.
زوبه‌يدى له لێدوانيدا بۆ كه‌ناڵى غه‌دى مه‌شرق، گوتى: سبه‌ى شه‌ممه بڕيارێكى گرنگ له باره‌ى جيابوونه‌وه‌مان له يه‌مه‌ن ده‌ده‌ين.
بڕياره سبه‌ى له‌سه‌ر داواى ئه‌نجوومه‌نى ئينتقالى باشوورى يه‌مه‌ن كه زوبه‌يدى سه‌رۆكايه‌تى ده‌كات له ساڵيادى 54 ساڵه‌ى شۆڕشى چوارده‌ى ئۆكتۆبه‌رى 1967 و ده‌رچوونى بريتانيا له عه‌ده‌ن كۆبوونه‌وه‌يه‌كى جه‌ماوه‌رى له عه‌ده‌ن ئه‌نجامبدرێت.
زوبه‌يدى له نيسانى رابردوودا له لايه‌ن عه‌بد ره‌به مه‌نسور هادى سه‌رۆكى يه‌مه‌نه‌وه له كار لادرا و له 11ى ئايار/ مايۆى 2017 ئه‌نجوومه‌نى ئينتقالى باشوورى يه‌مه‌نى دامه‌زراند.
ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه كار بۆ جيابوونه‌وه‌ى باشوورى يه‌مه‌ن له باكووره‌كه‌ى ده‌كات و سه‌ركردايه‌تييه‌كى سياسى نوێنه‌رايه‌تى باشوور ده‌كات پێكهێنراوه و زوبه‌يدى سه‌رۆكى سه‌ركردايه‌تييه‌كه‌يه.
حكومه‌تى سه‌نعا نه‌يارى ئه‌نجوومه‌نه سياسييه‌كه‌ى باشوورى يه‌مه‌نه و بڕواى وايه ناكۆكييه‌كان قوڵتر ده‌كاته‌وه و له به‌رژه‌وه‌ندى حوسييه‌كانه.