پەروەردە لە چەند ناوچەیەك پشووی فەرمی راگەیاند

لە سنووری چەند بەڕێوەبەرایتیەكی پەروەردە پشووی فەرمییە

K24 - سلێمانی

بەھۆی نالەباری كەشوھەوا و دابەزینی پلەكانی گەرما، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شارباژێڕ پشووی فەرمی لە سەرجەم قوتابخانەكان راگەیاند، ھاوكات پەروەردەی پێنجوێن، دەوامی باخچەی ساوایان و پۆلەكانی یەك تا سێی بنەڕەتی كردە پشوو.

بەڕێوەبەرایەتتی پەروەردەی شارباژێڕ لە راگەیەندراوێكدا سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە سنوورەكە رایگەیاند "دوای گفتوگۆ و راگۆڕینەوە قایمقامی قەزای شارباژێڕ بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێماندراوە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە و بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بڕیارماندا یەکشەممە 9/2/2020  پشووی فەرمی بێت لە سەرجەم قوتابخانەو خوێندنگاکانی سنووری پەروەردەکەمان بەهۆی ئەو کەش هەوا ساردەی رووی لە قەزای شارباژێر کردووە".

لە لایەكی دیكەوە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پێنجوێن رایگەیاند "بەهۆی ناجێگیری کەش و هەوا و نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما و پاراستنی سەلامەتی جگەرگۆشەکانمان رۆژی یەکشەممە بەرواری(9-2-2020) پشوو دەبێت بۆ مناڵانی باخچەکان و بازنەی یەکەم واتە پۆلی یەکەم و دووەم و سێیەم ی بنەڕەتی.  بەڵام لەپۆلی چوارەم و بەرەوسەر  دەوام ئاساییە".

ھ.م