دوو بڕيارى گرنگ له حكوومه‌تى هه‌رێمه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رايگه‌ياند، له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆدا بڕيارمان دا پاشه‌كه‌وتى مووچه نه‌مێنێت و مووچه وه‌ك خۆى دابه‌ش بكرێت.
گوتيشى: سوپاسى هه‌موو فه‌رمانبه‌ران و مامۆستايان و هێزى پێشمه‌رگه و ئاسايش ده‌كه‌ين، كه ئه‌ركى خۆيان راپه‌ڕاند و به‌رگه‌ى نههامهتييهكانيان گرت.
هه‌روه‌ها گوتى: له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆدا دوو بڕيارى گرنگمان ده‌ركردووه.
له‌و باره‌يه‌وه، ئامانج ره‌حيم، سكرتێرى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران، ده‌قى هه‌ردوو بڕياره‌كه‌ى خوێنده‌وه.
ده‌قى بڕياره‌كه:
ئه‌نجوومه‌ن بڕیاری دا به:
1.هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری ژماره 64ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له 3/2/2016 تایبه‌ت به په‌یڕه‌وكردنی سیسته‌می پاشه‌كه‌وتكردنی ڕێژه‌یه‌ك له شایسته داراییه‌كانی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان.
2.سه‌باره‌ت به‌و ڕێژه شایسته داراییه‌ی مووچه‌خۆران كه پاشه‌كه‌وت كراوه، به‌ناوی (امانات رواتب مستحقة) حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵی پێویست ده‌دات بۆ خه‌رجكردنه‌وه‌ی ئه‌و شایسته داراییانه بۆ مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی دانوستان و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدرالیدا.
3.وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان ئەم بڕیارە جێبەجێ دەكەن و لە ڕۆژنامەی (وەقایعی كوردستان) بڵاو دەكرێتەوە.