كارلێس پیۆڵ وادهی وازهێنانی مێسی له یاریكردن ئاشكرا دهكات
کارلێس پیۆڵ بەرگریکاری پێشووی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا پێیوایە کە لیۆنێل مێسی گۆڵکاری مێژوویی ئەو یانەیە تاوەکو تەمەنی 38 ساڵی دەتوانێت بەردەوام بێت لە یاریکردن، ئەو بەرگریکارە کەتەلۆنیا لە هەمان کاتدا داوا لە بهرپرسانی یانەکەی پێشووی دەکات بیر لە دوای ئەو کاتانە بکەنەوە کە لیۆ یانەکەیان جێدێڵێت.
لهمبارهیهوه كارلێس پیۆڵ دهڵێت: لیۆنێل مێسی تەمەنی 32 ساڵە، بەڵام ئەو زۆر بە هوشیارانە یاری دەکات، بە شێوەیەک کە دەیەوێت پارێزگاری لە تواناکانی خۆی بکات، هەربۆیە من لەو بڕوایەدام ئەو یاریزانە دەتوانێت تاوەکو تەمەنی 38 ساڵی لە یاریکردن بەردەوام بێت و دڵنیاشم کە دەتوانێت لەو تەمەنەش هەر لەسەر ئەو ئاستەی بەردەوام بێت.
پیۆڵ دهشڵێت: ماوەیەکە باس لە داهاتووی بارسێلۆنا دوای میسی دەکرێت، ئایا بۆچی باسی ئەو کاتە دەکرێت، چونکە هەموو کەسێک دەزانێت لیۆ چی دەکات و چۆن یاریزانێکە، منیش لەو بڕوایەدام کە بەرپرسانی ئەو یانەیە لە ئێستاوە پێویستە بیر لەو کاتە بکەنەوە کە ئەو یاریزانە یانەکەیان جێدێڵێت.