كۆتایی هه‌فته‌ی داهاتوو چاره‌سه‌ری دژ به كۆرۆنا له عێراق به‌رده‌ست ده‌بێت
K24- هه‌ولێر:
حه‌سه‌ن ته‌میمی، وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق ئاشكرای كرد، ده‌ستیان به درووستكردنی چاره‌سه‌ری رووسیی بۆ تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا كردووه.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ته‌میمی دووپاتی كرده‌وه، كۆتایی هه‌فته‌ی داهاتوو چاره‌سه‌ری رووسی بۆ چاره‌سه‌ركردنی تووشبووانی كۆرۆنا له عێراق به‌رده‌ست ده‌بێت.
وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكی حكومه‌تی عێراق فه‌رمانی به‌كارخستنه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشخانانه‌ش كردووه، كه له خزمه‌تكردن وه‌ستاون.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له‌م چه‌ند هه‌فته‌ی دواییدا رۆژ به‌ڕۆژ ئاماری تووشبوون و گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا له عێراق له هه‌ڵكشانه و ده‌سه‌ڵاتدارانی ته‌ندروستی به‌رده‌وام هۆشداری له‌ده‌ستده‌رچوونی دۆخه‌كه ده‌ده‌ن، هۆكاری ئه‌و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنه‌ش بۆ پابه‌ندنه‌بوون به رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
H.B