پراڤدا: ئه‌مساڵ ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆى كوردستان له‌سه‌ر نه‌خشه‌ى جيهان ده‌رده‌كه‌وێت
K24 – هه‌ولێر:
سايتى پراڤداى رووسيا وتارێكى نووسه‌ر و لێكۆڵه‌رى بوارى دميترى نيرسيسۆڤى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێيدا باس له ئه‌گه‌رى دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى كوردستان ده‌كات له هه‌رێمى كوردستاندا.
له وتاره‌كه‌دا هاتووه: له كۆتايى ئه‌مساڵدا ده‌وڵه‌تێكى نوێ له‌سه‌ر نه‌خشه‌ى جيهان دێته ئاراوه، كه كوردستانى عێراقه. ئه‌و راپرسييه‌ى بڕياره له پايزى ئه‌مساڵدا ئه‌نجامبدرێت، رێگه بۆ دامه‌زراندنى خۆش ده‌كات.
دميترى نيرسيسۆڤى نووسيويه‌تى: له‌م ماوه‌ى دواييدا پرسى كورد له كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندن، بووه‌ته جێى بايه‌خ و باس و ئه‌و پرسه‌ش پاساوى خۆى هه‌يه. چونكه كورد له سووريا و عێراق سه‌ركه‌وتووانه له دژى داعش ده‌جه‌نگ و به‌شێكيان له دژى سوپاى توركياشن و هاوكات له لايه‌ن ئه‌مريكاوه پشتيوانى سه‌ربازييان لێده‌كرێت.
هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: به هۆى ئه‌و پرسه‌وه هه‌مووان ده‌زانن كورد زياترينى ئه‌و گه‌لانه‌يه له جيهاندا دابه‌شكراوون. خاكى كوردان كه نزيكه‌ى 40 مليۆن كوردى له‌سه‌ر ده‌ژين له نێوان وڵاتانى عێراق و سووريا و توركيا و ئێران دابه‌شكراوه.
دميترى نيرسيسۆڤى ئه‌وه‌شى نووسيوه: كورد له زه‌مه‌نێكى دوورودرێژه‌وه خه‌ون به ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆى خۆيانه‌وه ده‌بينن. به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و خه‌ونه‌يان به‌دينه‌هاتووه. هه‌ر هه‌وڵێكيشيان له‌و پێناوه‌دا دابێت به شێوه‌يه‌كى زۆر توند له لايه‌ن حكومه‌تى ئه‌و وڵاتانه‌وه داپڵۆسێنراون و سه‌ركوت كراوون. به‌و جۆره پرسى كورد ماوه‌ى چه‌ندين ده‌يه‌يه وه‌ك مينێكى له ژێر سه‌قامگيرى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستى گه‌وره‌دا چێندراوه.
ئه‌و شاره‌زا رووسييه له پرسى كورد، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه، ده‌رفه‌تى دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆى كوردستان به ته‌واوى له ده‌ستپێكى شه‌ڕى ئه‌مريكا له دژى عێراق, گزنگى له ئاسۆوه ده‌ركه‌وتووه، به تايبه‌تى كاتێك كورده‌كان شانبه‌شانى ئه‌مريكاييه‌كان چالاكانه به‌شدار بوون و ده‌ستوورێكى نوێ بۆ عێراق نووسراوه‌يه به فه‌رمان و نوێنه‌رايه‌تى واشنتن كه پۆل برێمه‌ر نوێنه‌رايه‌تى ده‌كرد و له‌و ده‌ستووره‌دا ره‌وشێكى تايبه‌ت به هه‌رێمى كوردستان دياركرا و كار بۆ فيدراڵيزه‌كردنى عێراق كرا و رێگه‌ش بۆ ئه‌وه خۆشكرا كورد راپرسى بكات و داواى جيابوونه‌وه بكات.
ئه‌و نووسه‌ره رووسه ده‌ڵێت: به راى شاره‌زا ستراتيژييه‌كان ئێستا كاتى ئه‌وه‌يه كورد ئه‌و ئامرازه ياساييه‌ى خۆى به‌كاربهێنێت له رێى راپرسييه‌وه كه بڕياره له پايزدا ئه‌نجام بدرێت و ئه‌نجامه‌كه‌شى هيچ گومانێك هه‌ڵناگرێت كه كورد له باكوورى عێراق ده‌نگ به سه‌ربه‌خۆيى ده‌ده‌ن.
دميترى نيرسيسۆڤى، باسى له‌وه‌شكردووه، ده‌ركه‌وتنى ئه‌و ده‌وڵه‌ته ململانێى نوێ ده‌هێنێته ئاراوه، چونكه ئه‌و وڵاتانه‌ى كورديان به‌سه‌ردا دابه‌شكراوه، له رووى مه‌بده‌ئييه‌وه دژى دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى كوردستانن.