ستافه كۆنه‌كه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 17/3/2018 یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان پاش "هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی تا كۆنگره" له شاری سلێمانی ده‌ستپێكرد.
كۆبوونه‌وه‌كه كه كه‌مێك پێش ئێستا ده‌ستیپیكردووه، به سه‌رپه‌رشتی كۆسرەت رەسووڵ عه‌لییه كه كاری سكرتێری گشتی دەكات و لە ھەڵبژاردنەكانیش سەرپەرشتی لیستی یەكێتی دەكات. هه‌ر یه‌كه له ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد، مەلا بەختیار، عومەر فەتاح، حاكم قادر حەمەجان، مەحموود سەنگاوی، رەفعەت عەبدوڵڵا، شێخ جەعفەر، ئەرسەلان بایز، عیماد ئەحمەد، شۆڕش ئیسماعیل، سەعدی ئەحمەد پیرە، عەدنان موفتی، رزگار عەلی، قادر عەزیز، ئاسۆ ئەڵمانی وه‌ك ئه‌ندامی هه‌ڵبژێردراوی مه‌كته‌بی سیاسی ئاماده‌بوون، له كاتێكدا پێش ئه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ڵوه‌شانده‌وه هه‌مان پۆستیان هه‌بووه.
به‌گوێره‌ی لێدوانێكی پێشوه‌خته‌ی سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژی فەرمی یەكێتی نیشتمانی كوردستان: "كۆبوونه‌وه‌كه‌ی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بۆ ئامادەسازی ھەڵبژاردنەكانی عێراق و چەند پێشنیازێكه لەبارەی كۆنگرە و دواتر ئاراستەی ئەنجوومەنی سەركردایەتی دەكرێت".
گوتەبێژی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو: "كۆنگرەیەك كە نەتوانێ نەخشە رێگەی یەكێتی دیاربكات و سەرئێشە بۆ یەكێتی دروست بكات نەكرێ باشترە".
چونكه ماوه‌یه‌كی زۆره یه‌كێتی هه‌وڵی به‌ستنی كۆنگره و ساغكردنه‌وه‌ی كێشه ناوخۆییه‌كانی له‌و كۆنگره‌یه‌دا ده‌دات، به‌ڵام نه‌یانتوانی بگه‌نه ریككه‌وتن له‌سه‌ری.
هه‌ر چه‌نده پێشتر نه‌جمه‌ددین كه‌ریم پاریزگاری كه‌ركووك، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی بوو، به‌ڵام له لیستی ئه‌و ناوانه‌ی ئه‌مڕۆدا ناوی نه‌هاته‌وه‌و به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نه‌كردووه. چاودێرانی سیاسی پێیانوایه كه نه‌جمه‌ددین كه‌ریم له ئه‌ندامێتی مه‌كته‌بی سیاسی لادراوه.
ده‌رباره‌ی به‌رهه‌م ساڵح كه جێگری دووه‌می سكرتیری گشتی یه‌كێتی بوو و ئێستا سه‌رۆكایه‌تی قه‌واره‌یه‌كی جیاوازی هه‌ڵبژاردن ده‌كات، سه‌عدی پیره گووتی: "مەكتەبی سیاسی ئەوە یەكلایی دەكاتەوە و مەكتەبی رێكخستن رادەسپێرێ ئیجرائات لەگەڵ ئەو كەسانە بكرێت كە لەناو یەكێتی كار بۆ لیستی دكتۆر بەرھەم دەكەن".