چه‌كه‌كانی داعش له‌م وڵاتانه‌وه هاتوون
K24 - هه‌ولێر:
كه‌ناڵی سی ئێن ئێنی ئه‌مه‌ریكی، راپۆرتێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا سه‌رچاوه‌كانی چه‌كی داعش ئاشكرا ده‌كات كه له كام وڵاتانه‌وه‌ی گه‌یشتووه‌ته ده‌ستی.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كه، كه گرووپێك توێژه‌ری به‌لجیكی ئاماده‌یان كردووه، زۆربه‌ی ئه‌و چه‌كانه‌ی رێكخراوی داعش، له ساڵی 2014ه‌وه به‌كارییان ده‌هێنێت، له چین و رووسیا و وڵاتانی ئه‌وروپای رۆژهه‌ڵاته‌وه هاتوون.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كه، ئه‌و توێژه‌رانی له رووی مه‌یدانییه‌وه سه‌ردانی ناوچه‌كانی داعشییان كردووه له عێراق و سووریا و زیاتر له 40 هه‌زار پارچه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی داعشییان وه‌ك نموونه به‌كارهێناوه.
توێژینه‌وه‌كه له‌سه‌ر مادده ته‌قه‌مه‌نییانه‌ش كراوه كه داعش كڕیویه‌تی و بۆ درووستكردنی بۆمبی چێندراو له مه‌یدانه‌كانی جه‌نگ و ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌كانیش به‌كاریهێناوه.