پیاوێکی سعوودی "بەشێوەیەکی دڕندانە" چەند ئاسکێک دەکوژێت

ڤیدیۆکە دەنگدانەوەی بەدوای خۆیدا هێناوە

K24 – هه‌ولێر:

گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، تیایدا دەردەکەوێت، کەسێک لە سعوودییە، بە تفەنگێک چەند ئاسکێک دەکوژێت.

بەرپرسانی سعوودییە لەسەر گرتە ڤیدیۆکە هاتوونەتە دەنگ و بە دۆسییەکی ئاسایشی گشتی ناوی دەبەن و دەڵێن لێکۆڵینەوە دەکەین.

وەک لە گرتە ڤیدیۆکە دەردەکەوێت، کەسێکی لە ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب تەقە لە چوار ئاسک دەکات و دەیانکوژێت.