محه‌ممه‌د عه‌لی: به‌شداریی بانكی (TBI) له پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من هه‌نگاوێكی ئه‌رێنییه
K24 - هەولێر:
شاره‌زایه‌كی ئابووری ئاماژه به‌وه ده‌كات، به‌شداری بانكی تی بی ئای له هه‌ژماری من، به‌ربه‌سته‌كان له به‌رده‌م پرسه ئابوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌ڵده‌گرێت.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 8ـی ئایاری 2024) محه‌ممه‌د عه‌لی، شاره‌زای ئابووری تایبه‌ت به كوردستان24 ڕایگه‌یاند، به‌شداری بانكی تی بی ئای عێراق له پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من هه‌نگاوێكی ئه‌رێنییه نه‌خاسمه كه ئه‌و بانكه نێوه‌ندگیرییه له نێوان بانكه حكوومییه‌كان و ناحكوومییه‌كان.
محه‌ممه‌د عه‌لی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، به به‌شداری ئه‌م بانكه، به‌ربه‌سته‌كان له به‌رده‌م پرسه ئابوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌ڵده‌گیرێن.
ناوبراو گوتیشی، كێشه‌كان له بنه‌ڕه‌تدا نین، به‌ڵكوو دروست كراون، چونكه بانكه‌كانی دیكه‌یش مۆڵه‌تیان له بانكی ناوه‌ندی وه‌رگرتووه.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد، ده‌بوو ئه‌م بانكه زووتر به‌شداری له پڕۆژه‌ی هه‌ژماری مندا بكردایه، به‌ڵام به‌هۆی بڕیاره سیاسییه‌كانه‌وه ئه‌م بابه‌ته دواخراوه و عێراق یاری سیاسی ده‌كات.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 08-04-2024، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، "بە خۆشحاڵیەوە ڕایدەگەیەنین کە بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) بەشداری لە پڕۆژەی هەژماری من بۆ بە دیجیتاڵکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکات".
وەکو ئەوەی لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، بەپێی ڕێنماییەکانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، نوێنەرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و تیمی (هەژماری من) چەندین کۆبوونەوەیان لەم هەفتەیەدا لەگەڵ نوێنەرانی بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (تی بی ئای) ئەنجام داوە.
لە کۆبوونەوەکاندا، وەکو ئەوەی ئاماژەی پێ کراوە، گفتوگۆ لەبارەی میکانیزم و پێداویستییەکانی کردنەوەی هەژمارەکان و پرۆسەی دروستکردنی کارت و بڵاوکردنەوەی ئامێرەکانی ATM لە سەرانسەری هەرێمدا کراوە.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەم هاوبەشییە دووپات دەکاتەوە و دەڵێت، سوودێکی زۆر بە خەڵکی هەرێمی کوردستان دەگەیەنێت.
وەکو ئەوەی لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) هاوتا لەگەڵ شەش بانکی دیکەی پێشەنگی عێراق، "بژاردەیەکی فراوانتری بەرهەم و خزمەتگوزاریی بانکی بە هاووڵاتییان دەبەخشێت. ئەمەش هەواڵێکی دڵخۆشکەرە بۆ مووچەخۆرانی کەرتی گشتی لە هەرێمی کوردستان و کەرتی دارایی عێراق".
پڕۆسەی تۆمارکردنی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە پڕۆژەی "هەژماری من" بەردەوامە و ڕێژەی تۆمارکردنیشیان گەیشتووەتە زیاتر لە 300 هەزار کەس، هاوکات 200 هەزار کارت دراوەتەوە تۆمارکراوان.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان چەندین جار جەختی لەوە کردووەتەوە، تا کۆتایی ساڵی 2024، نزیکەی هەزار ئامێری پارەدەر (ATM) لە سەرجەم پارێزگا، قەزا و ناحییەکانی هەرێمی کوردستان جێگیر دەکرێن.
ماوەی ساڵێکە وەک دەستپێکی تاقیکاری (ئەزموونی)، فەرمانبەرانی نەخۆشخانەی لەدایکبوونی هەولێر مووچەکانیان لە ڕێگەی "هەژماری من"ەوە وەرگرتووە.
لە کۆتایی ساڵی ڕابردووش، هەریەک لە کۆلێژەکانی ئاداب، کشتوکاڵ و زانست لە زانکۆی سەڵاحەدین، مووچەکانیان لە ڕێگەی "هەژماری من"ەوە وەرگرتووە.
بەشێک لە خزمەتگوزارییەکانی پرۆژەکە بریتین لە:
1- دەستڕاگەیشتن بە سەدان ئامێری پارەدەر ATM و ڕاکێشانی سەرجەم پارەکانی بەکارهێنەر بە یەکجار و بە خۆڕایی.
2- ئامێرەکان بە شێوەی 24 کاتژمێری بەردەستن بۆ بەکارهێنان و فەرمانبەر هەرکاتێک بیەوێت بە ئارەزووی خۆی دەتوانێ پارەکەی ڕابکێشێت.
3- دەستڕاگەیشتن بە قەرز/پێشینەی جۆراوجۆری بانک.
4- بەکارهێنانی کارتی بانکی بۆ کڕینی ئۆنڵاین و ئامێرەکانی کارتخوێن ناسراو بە PoS.
5- گواستنەوەی پارە بە شێوەیەکی پارێزراو و سەلامەت بۆ ناوەوە و دەرەوەی وڵات.
6- دەستڕاگەیشتن بە ئەپلیکەیشنی مۆبایلی بانک بۆ ئەوەی بەردەوام ئاگاداری جوڵەی نێو هەژمارەکەت بیت و بەدەستگەیشتنی ئاگانامەی مۆبایل لە کاتی هاتنی مووچەدا.