"دژه‌تیرۆری كوردستان" زانیاری نوێ له باره‌ی خێزانه كۆمه‌ڵكوژكراوه‌كه‌ی به‌غدا بڵاوده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
خێزانێكی كوردی دانیشتووی شاری به‌غدا، به‌ره‌به‌یانی رۆژی سێشه‌ممه (15ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری 2020) كۆمه‌ڵكوژكران و "دژه‌تیرۆری كوردستان"، له باره‌ی ورده‌كاری ئه‌و رووداوه‌وه زانیاری نوێ ده‌خاته‌ڕوو.
خێزانه كورده‌كه پێكهاتبوو له دارا رەئووف، عالیە نەجم هاوسه‌ری دارا ره‌ئووف و شیلانی کچیان.
له‌و باره‌یه‌وه "دژه‌تیرۆری كوردستان" رایگه‌یاندووه، " له‌باره‌ى ئه‌و خێزانه كورده‌ى دوێنێ شه‌و له به‌غدا كوژران له ماوه‌يه‌كى زۆر كورتدا زانيارى زياتر بڵاوده‌كه‌ينه‌وه".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه، "له‌باره‌ى ئه‌و خێزانه كورده‌ى دوێنێ شه‌و له به‌غدا به‌شێوه‌يه‌كى دڕندانه كوژران، ده‌زگا ئه‌منييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان سه‌ره‌داوى باشيان ده‌ست كه‌وتووه و له ماوه‌يه‌كى زۆر كورتدا زانيارى زياتر بڵاوده‌كه‌ينه‌وه".