حەشدی شەعبی بەشداری لە شەڕی تەلەعفەر ناکەن
K24 - هه‌ولێر:
جەواد تەلیباوی، گوتەبێژی عەسائیب ئەهلولحەق ئاشکرایکرد، بەهۆی فشاری نێودەوڵەتی و بەشداری فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان زۆربەی یەکەکانی حەشدی شەعبی بەشداری لە شەڕی کۆنتڕۆڵکردنەوەی شارۆچکەی تەلەعفەر ناکەن.
گوتیشی، جگە لە شەڕی کۆنتڕۆڵکردنەوەی تەلەعفەر هەر شەڕێک هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەشداری تێدا بکات، ئەوا زۆربەی یەکەکانی حەشد ئامادەنین بەشداری لەو شەڕەدا بکەن.
شارۆچکەی تەلەعفەر لە رۆژئاوای پارێزگای نەینەوایە و زیاتر لە سێ ساڵە لەژێر دەستی داعشە، بڕیاریشە لە چەند رۆژی داهاتوودا ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی دەستپێبکات.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆره‌ی دانیشتووانی ته‌له‌عفه‌ر، كه ئێستا له ژێر ده‌ستی چه‌كدارانی داعشه، سووننه‌ی توركمانن و به‌شداریكردنی حه‌شدی شه‌عبی شیعه، مه‌ترسی ئه‌وه ده‌كرا به‌شداری ئه‌و ملیشیایانه بیر له تۆڵه سه‌ندنه‌وه بكه‌ن و پێشێلكاری مافه‌كانی مرۆڤ بكه‌ن و رێژه‌یه‌كی زۆری هاووڵاتیانی مه‌ده‌ن ببنه قوربانی.