سانچۆ گاڵته به بهرپرسانی وهرزشی ئهڵمانیا دهكات
جەیدن سانچۆ ناوەڕاستکاری ئینگلیزی یانەی بورووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیا گاڵتە بە بریاری فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئەڵمانیا دەکات.
جەیدۆن سانچۆ یاریزانی ئینگلیزی یانەی بورووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیا دوای ئەوەی وێنەیەکی خۆی و مانوێل ئاکانجی هاورێی لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبوویەوە کە خەریکی سەرتاشین بوو بەبێ بەستنی ماسک و دەستەوانە، دەنگدانەوەیەکی زۆری بە دوای خۆیدا هێنا و دواجار بووە هۆی ئەوەی کە لەلایەن فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئەڵمانیا سزا بدرێت و دوای راگەیاندنی سزاکەشی لە تویتێکدا ئەو یاریزانە گاڵتەی بە بریارەکە کرد و نوسیویەتی: ''فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئەڵمانیا و نوکتەیەکی تەواو ''.
فێدراسیۆنی ئەڵمانیا تاوەکو ئێستا جۆری سزاکەی رانەگەیاندووە، بەڵام چوار رۆژی مۆڵەت داوەتە سانچۆ بۆ ئەوەی تانە لە بریارەکە بدات.
سانچۆی تهمهن 20 ساڵ، له یانهی واتفۆردی ئینگلزی پێگهیشتووه، له 2015 روویكرده یانهی تازهپێگهیشتووانی مانچێستهر سیتی، بهس دوای دوای یهك ساڵ، یانه ئینگلیزییهكه به 7 ملیۆن یۆرۆ به دۆرتمۆندی فرۆشت، ئێستا نرخی ئهو یاریزانه له بازاری گواستنهوهی یاریزانان گهیشتووهته سهرووی 100 ملیۆن یۆرۆ، بهوپێیهی ئهم یاریزانه له سهرجهم پاڵهوانێتییهكان له كۆی 39 یاری، 20 گۆڵ و 20 ئاسیستی كردووه.