دەست بە پشکنینی کونسوڵخانەی سعوودییە کرا

تیمێکی هاوبەش چوونەتە ناو کونسوڵخانە

K24 – هه‌ولێر:

تیمێکی هاوبەشی لێکۆڵەری تورکی و سعوودی دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە دیارنەمانی جەمال خاشقچی لەناو کونسوڵخانەی سعوودییە لە تورکیا کرد.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی تورکیا بۆ ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزی ئاشکراکردووە، ئەمڕۆ دووشەممە تیمە هاوبەشەکانی تورکیا و سعوودییە بە هاوبەشی دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە دیارنەمانی رۆژنامەنووسە سعوودییەکە کردووە.

خاشقچی دانیشووتی وڵاتی ئەمەریکایە و لە رێی نووسینەکانی رەخنەی لە دەسەڵاتدارانی سعوودییە گرتووە، لە 2ی تشرینی یەکەم، سەردانی کونسوڵخانەی سعوودییە لە تورکیا دەکات و دواتر دیار نامێنێت.

تورکیا پێیوایە ئەو رۆژنامەنووسە سعوودییە لەناو کونسوڵخانە کوژراوە و دواتر تەرمەکەی ونکراوە بەڵام ریاز ئەو تۆمەتانە رەتدەکاتەوە.

H.J