ئۆبامێیانگ نازناوی بیبەری بچوکی تیژی لەسەر یاریزانێکی یانەکەی داناوە

پیەر ئێمریک ئاوبامێیانگ کە ئەم دواییە دەنگۆیەکی زۆر هەیە دەیەوێت کۆتایی ئەم وەرزە یانەکەی جێبێڵێت نازناوی بیبەری بچوکی تیژی لەسەر بوکایۆ ساکای یاریزانی یانەکەی داناوە.

گۆڵکارە گابۆنیەکەی ئارسێناڵ لە دیدارێکدا لەگەڵ تۆری هەواڵی سکای سپۆرت گووتی '' بێگومان ساکا یاریزانێکی باشە و ئەو خاوەنی خێراییەکی زۆرە، هەر بۆیە نازناوی بیبەری بچوکی تیژم بۆ هەڵبژاردووە و لە زمانی فەڕەنسیشدا ئەم ووشەیە زۆر بەر بڵاوە ''.

ئۆبامێیانگ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەبارەت بە ساکا دەڵێت '' ئەو یاریزانێکە داهاتوویەکی باش چاوەڕێ دەکات، بەڵام پێویستە خۆی تەنها سەرقالی تۆپی پێ بکات و گرنگی بە شتی دیکە نەدات ''.