"منداڵانی ئه‌شكه‌وت" تا 4 مانگی دیكه ئومێدی رزگاربوونیان نییه
k24 - هه‌ولێر:
پیاوانی فریاگوزاری هیچیان بۆ نه‌كراوه‌و ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 5/7/2018 دیاری ده‌كه‌ن چۆن ئه‌و 12 منداڵه یاریزانه و راهێنه‌ره‌كه‌یان له‌و ئه‌شكه‌وته پڕ ئاوه ده‌هێننه ده‌ره‌وه كه ماوه‌ی نۆ رۆژه گیریانخواردووه. به‌ڵام تا ئێستا ته‌ندرووستی هه‌موویان باشه.
تیمێكی تۆپی پێ له ئه‌شكه‌وتێكی هه‌رێمی چاینگ رای تایله‌ند له رۆژی 23/6/2018 دیار نه‌مان و رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو تیمێكی ژێرئاویی بریتانی و تایله‌ندی له ئه‌شكه‌وتێكدا دوزینیانه‌وه و هه‌موویان له‌ناو ئه‌شكه‌وته پڕ ئاوه‌كه‌دا به ده‌وری یه‌كه‌وه كۆبوونه‌ته‌وه‌و دانیشتوون و ئاو به‌رده‌می ده‌رگای ئه‌شكه‌وته‌كه‌ی گرتووه.
ئێستا تیمه‌كان له دووری چه‌ند كیلۆمه‌ترێكه‌وه هه‌موو سه‌رنجیان خستووه‌ته سه‌ر چۆنێتی رزگاركردنی ئه‌و منداڵانه تا له مه‌ترسی ئاوی ناو ئه‌شكه‌وته‌كه دووریان بخه‌نه‌وه. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هێزی ده‌ریاوانی پێشنیازیان كردووه ئه‌و 12 منداڵه و راهێنه‌ره‌كه‌یان تا 4 مانگی دیكه له‌و شوێنه‌دا بمێننه‌وه تا به یه‌كجاری وه‌رزی بارانبارین كۆتایی پێدێت.
به‌ڵام هه‌ندێكیش ده‌ڵێن: "ئه‌گه‌ر له چه‌ند رۆژی داهاتوودا كه‌شوهه‌واكه خۆش بێت له ئه‌شكه‌وته‌كه رزگاریان ده‌كه‌ین و فێری مه‌له‌وانییان ده‌كه‌ین.
كه‌سوكاری منداڵه‌كانیش له ده‌وری ئه‌شكه‌وته‌كه كۆبوونه‌ته‌وه دایكی یه‌كێك له‌و منداڵانه ده‌ڵێت: "ناتوانێت په‌یوه‌ندی به كوڕه‌كه‌یه‌وه بكات، ئیتر ناتوانین نامه‌یه‌كی بۆ بنێرین و ده‌نگمان نایگاتێ".
هه‌ر چه‌نده رۆژی چوارشه‌ممه هه‌وڵدرا مۆبایل بگه‌یێنرێته ناو ئه‌شكه‌وته‌كه، به‌ڵام ئه‌و جانتایه‌ی مۆبایله‌كه‌ی تێدا بووه كه‌وتووه‌و شكاوه.
هه‌ر چه‌نده له چه‌ند رۆژی رابردوودا بارانێكی زۆر باریوه‌و ئه‌شكه‌وته‌كه‌ی پڕ كردووه له ئاو، به‌ڵام ئێستا بارانبارین كه‌مبووه‌ته‌وه‌و هه‌وڵه‌كان بۆ رزگاركردنیان ھێشتا به‌رده‌وام و بێ ئاكامه.
پیاوانی فریاگوزاری ئاو و خواردنیان بۆ گه‌یاندوونه‌ته ناو ئه‌شكه‌وته‌كه و هه‌وڵی ده‌ردانی ئاوی ناو ئه‌شكه‌وته‌كه‌یش ده‌درێت، به‌ڵام ده‌زگای كه‌شناسی ئه‌و وڵاته ئه‌مڕۆ هۆشدارییداوه كه ئه‌گه‌ری هه‌یه له 7ـی مانگه‌وه تا 12ـی مانگ بارانی به‌لێزمه ببارێت.