حەیده‌ر قوڕه‌یشی: به‌هۆی مادده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه مه‌ترسی له‌سه‌ر داهاتووی منداڵانی عێراق هه‌یه
K24 - هەولێر:
سه‌رۆكی ده‌زگه‌ی ئایینده‌ی منداڵ ڕایدەگەیەنێت، به‌هۆی مادده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه مه‌ترسی له‌سه‌ر داهاتووی منداڵانی عێراق هه‌یه؛ ده‌شڵێت، ژماره‌یه‌كی زۆری منداڵانی عێراق یان له خوێندن دابڕاون یانیش هه‌رگیز نه‌خراونه‌ته به‌ر خوێندن.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 9ـی ئایاری 2024) حەیده‌ر قوڕه‌یشی، سه‌رۆكی ده‌زگه‌ی ئایینده‌ی منداڵ به کوردستان24 ڕایگەیاند، ژماره‌ی منداڵانی بێسه‌رپه‌رشت زۆر له‌وه زیاتره كه ده‌گوترێت ژماره‌یان ده‌گاته ملیۆنێك.
حەیده‌ر قوڕه‌یشی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، منداڵان له عێراق كاری قورس و نه‌شیاو به ته‌مه‌نی خۆیان و ناڕێكخراو ده‌كه‌ن.
سه‌رۆكی ده‌زگه‌ی ئایینده‌ی منداڵ باسی له‌وه‌ش كرد، یاسا كاری ڕێكخراوی بۆ منداڵان دیاری كردووه، كه ده‌بێت ته‌مه‌نیان له نێوان 13 بۆ 15 ساڵ بێت، به‌ڵام كه‌متر له‌و ته‌مه‌نه له كاری ناڕێكخراودا كار ده‌كه‌ن.
ناوبراو هه‌روه‌ها گوتیشی، به‌رپرسیاریه‌تی سه‌رپه‌رشتیكردنی ئه‌و منداڵانه به پله یه‌ك له ئه‌ستۆی حكوومه‌تی عێراقدایه و ده‌بێت چاره‌سه‌رێك دابنێت.
بەگوێرەی خەمڵاندنەکانی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، بە نزیکەیی یەک ملیۆن منداڵی عێراقی بێسەرپەرشتن، کە زۆرینەیان لە ژێر هیچ چاودێرییەکی حکوومی و ناحکوومیدا نین و زۆرێکیان شەوانە شوێنی خەوتنیشیان دەستناکەوێت.
حەیدەر ئال دەهش، نێردەی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی بەرگریکردن لە مافەکانی منداڵان لە عێراق ڕایدەگەیەنێت، تەنها 22 خانەی بێسەرپەرشتان لە عێراقدا هەن، کە هەریەک لەو خانانەش کەمتر لە 100 بێسەرپەرشتیان لە خۆگرتووە و ئەمەش رێژەی تەنها ٪0.3ـی کۆی ژمارەی بێسەرپەرشتانی وڵاتەکە دەکات. دەشڵێت، ئەو ژمارەیە سەلمێنەری ئەوەیە زۆرینەی رەهای بێسەرپەرشتانی عێراق لەژێر هیچ چاودێرییەکدا نین و هیچ لایەنێک ئاگاداری حاڵیان نییە.