عه‌بدول له‌تيف سه‌له‌فى ره‌خنه له قه‌ده‌غه‌كردنى ژماره‌يه‌ك كتێب ده‌گرێت
K24 – هه‌ولێر:
عه‌بدول له‌تيف سه‌له‌فى، كه يه‌كێكه له مامۆستايانى سه‌له‌فييه‌ت له هه‌رێمى كوردستان، له ديدارێكى له‌گه‌ڵ كوردستان24 سه‌رنجه‌كانى خۆى سه‌باره‌ت به پيشانگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى كتێب له هه‌ولێر خسته‌ڕوو. ئه‌و ره‌خنه‌ى له به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى رۆشنبيرى گرت، كه "رێگه‌يان له هه‌ندێك كتێب گرتووه، به‌ڵام ئه‌و كتێبانه ده‌رمانى بير‌ى توندڕه‌ويى بوونه، نه‌ك به‌رهه‌مهێنه‌رى توندڕه‌وى".
عه‌بدول له‌تيف سه‌له‌فى له باره‌ى كردنه‌وه‌ى پيشانگه‌كه‌وه گوتى: "بوونى پيشانگه به گشتيى نيشانه‌ى دڵخۆشكارييه بۆ هه‌ر گه‌ل و وڵاتێك. جێى شانازييه پيشانگه‌ى وا بكرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى خۆشحاڵييه‌كه كز ده‌كات، ئه‌وه‌يه له جياتى ئه‌وه‌ى رۆژ به رۆژ پێشبكه‌وێت و وڵاتانى ديكه به‌شدارى بكه‌ن، كه‌چى رۆژ له دواى رۆژ ئاستى پيشانگه‌كه داده‌به‌زێت. هه‌روه‌ها ئاستى كڕيار كه‌متر ده‌بێته‌وه. چونكه چه‌ند ساڵێك پێش ئێستا چه‌ندين كتێبخانه‌ى عه‌ره‌بى و ئيسلامى به‌شدار بوون، به‌ڵام ئه‌مساڵ ئه‌وه نابينرێت".
هه‌روه‌ها گوتى: "زياتر ناونيشانه‌كان ره‌نگاوڕه‌نگن. شتى وا ده‌بينرێت، كه ئاستى رۆشنبيرى وڵات به‌رز ناكاته‌وه، شيرازه‌ى ئاسايشى وڵات ناپارێزێت، بير‌ى گه‌نج به ميانڕه‌وى ناهێڵێته‌وه. سه‌رنجى زۆر خراوه‌ته سه‌ر شتى رووكه‌ش و به‌رگى ره‌نگاوڕه‌نگ، به‌ڵام بابه‌تى زانستى كه‌مبووه‌ته‌وه".
سه‌باره‌ت به كتێبه ئاينييه‌كانيش گوتى: "ئه‌وه‌ى بينرا به داخه‌وه، هه‌رچه‌ند كۆمه‌ڵێكى باش كتێب هه‌يه، به‌ڵام كه‌لێنى گه‌وره له كتێبخانه‌كان هه‌يه. ساڵانى رابردوو، كتێبى زانا گه‌وره‌كان ده‌بينرا، كه رۆڵى گه‌وره‌يان هه‌بووه له روونكردنه‌وه‌ى ئاين، به‌ڵام ئێستا ده‌پرسين بۆ نييه، ده‌وترێت قه‌ده‌غه كراوون".
عه‌بدول له‌تيف سه‌له‌فى ئه‌وه‌شى گوت: "كاتێك نه‌خۆشييه‌ك هه‌بێت، ده‌بێت پرسيار له پزيشكان بكرێت، نه‌ك له ئه‌ندازياران، چونكه بوارى ئه‌وان نييه. كه‌سێك له هه‌ر وه‌زاره‌تێك بێت، خۆى له خۆي‌دا شاره‌زاى ئه‌وتۆى نييه له كتێبخانه‌ى ئيسلامى، خه‌ڵكێك هه‌يه كه بڕواى هه‌ر به خودا و ئيسلام نييه بڕيار ده‌دات. كۆمه‌ڵێك كتێب قه‌ده‌غه‌كراون، ده‌رمانى ده‌رده‌كان بوون، نه‌ك خۆيان ده‌رد بن. هه‌ندێك كه‌س به‌رژه‌وه‌ندپه‌رستن له ليژنه‌كان، خۆيان هيچى لێ نازانن و باكگراوندى ديكه‌يان هه‌يه، يان خۆى حه‌ز له ئيسلام ناكات و به بيانووى ئه‌وه‌ى رێگرى له بير‌ى توندڕه‌وى ده‌كات، رێگرى له هه‌ندێك كتێب ده‌كه‌ن، ره‌نگه ئه‌مه لاى هه‌ندێك كه‌س تێپه‌ڕێت، به‌ڵام ئه‌هلى زانسته‌كه ده‌زانن وا نييه".
سه‌باره‌ت به بير‌ى توندڕه‌ويش گوتى: "ده‌بێت بزانرێت مه‌به‌ست له بير‌ى توندڕه‌وى چييه. هه‌ر شتێك كۆمه‌ڵگه به‌ره‌و ئاژاوه‌گێڕى به‌رێ ئه‌وه توندڕه‌وييه. ئايا كتێبى زانايه‌كى وه‌ك محه‌ممه‌د ناسره‌دين ئه‌لبانى، باس له لاوازى و درووستى فه‌رمووده‌كان ده‌كات چ توندڕه‌وييه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه، به‌ڵام نايه‌ن باسى ئه‌وه بكه‌ن، له‌م پيشانگه‌يه‌دا كتێبى تێدايه به ناوى "چه‌ته‌كانى خودا"، كه كوفرێكى ئاشكرايه، ئايا ئه‌مه توندڕه‌وى بڵاوناكاته‌وه و رق و توڕه‌يى له ناخى تاكى كورد درووست ناكات، كاتێك وه‌زاره‌تى رۆشنبيرى رێگه بدات كتێبێك به ناوى "چه‌ته‌كانى خودا" بڵاو بێته‌وه، يان كتێبێك به ناوى "تاوانه‌كانى شافيعى"، كه لاى هه‌موو كورد زانايه‌كى به‌ڕێزه، ئايا تاوانى شافيعى چييه تۆ بێى بيفرۆشى و رێگه‌ى پێدراوه، يان كتێبى "الشخصية المحمدية"، ده‌فرۆشرێت، واته كتێب هه‌ن سوكايه‌تين به خودا و پێغه‌مبه‌ر و ئاين و شافيعى و بڵاوده‌كرێنه‌وه".
سه‌باره‌ت به رێگرتن له بير‌ى توندڕه‌وى، عه‌بدول له‌تيف سه‌له‌فى، گوتى: "پێويسته سه‌ره‌تا بزانين كێن ئه‌وانه‌ى توندڕه‌وييان درووست كرد. له بنه‌ڕه‌تدا خه‌واريجه‌كان كه له رێگه‌ى ئيسلام لايان دا، كه‌واته رێگه‌ى ئيسلام دژى خه‌واريجه. له‌م سه‌رده‌مه‌ش گرووپى ته‌كفير و هيجره په‌يدا بوو، دواتر بوو به قاعيده و پاشان بوو به داعش، ئه‌مانه هه‌موو په‌روه‌رده‌ى به‌رهه‌مى فيكرى كه‌سانێكى حه‌ماسين كه فيكرى زێده‌ڕۆيى له ته‌كفيريان هه‌يه. زانايانى سه‌له‌فى وه‌ڵاميان داونه‌ته‌وه. كه‌چى ئێستا كتێبى ئه‌وانه‌ى سه‌رچاوه‌ى فيكرى ته‌كفيرين هه‌موويان هه‌ن، به‌ڵام چاره‌سه‌ره‌كان قه‌ده‌غه كراوون. ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه‌سانێكى دوور له دين يان ناشاره‌زا كراونه‌ته ليژنه".
ئ.ر