"ئۆنای ئێمری یانه‌ی داهاتووی ده‌ستنیشان كرد"
ئۆنای ئێمری راهێنه‌ری پێشووی پاریس سانجێرمان دیاترین به‌ربژێره بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی دێڤید مۆیس له راهێنه‌رایه‌تی وێست هام.
دوای دێڤید مۆیس كارگێری وێست هام یونایتد له ماوه‌ی 10 رۆژی داهاتوو راهێنه‌ری نوێ ده‌ستنیشان ده‌كات و ئۆنای ئێمری و پاولۆ فۆنیسكا دیارترین به‌ربژێرن بۆ ئه‌و پۆسته، به‌ڵام پاولۆ گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ شاختاری ئۆكراینی نوێ كرده‌وه و به ته‌نیا ئێمری وه‌ك به‌ربژێر بۆ راهێنه‌رایه‌تی وێست هام ماوه‌ته‌وه.
پێشبینیش ده‌كرێت له چه‌ند رۆژی داهاتوو یانه‌كه له‌گه‌ڵ ئێمری گفتوگۆكان بكاته‌وه و گرێبه‌سته‌كه یه‌كلایی بكرێته‌وه.
ئۆنای ئێمری ته‌مه‌ن 46 ساڵ، له 2 وه‌رزی رابردوو نه‌یتوانی خه‌ونی بردنه‌وه‌ی چامپیۆنزلیگ بۆ یانه‌ی پاریس سانجێرمان بێنێته دی هه‌فته‌ی رابردوو دوورخرایه‌وه و پێشتر راهێنه‌ری یانه‌كانی ئه‌لمیریا، ڤالێنسیا، سێڤییا و سپارتاك مۆسكۆ بووه.