به هۆى گه‌نده‌ڵييه‌وه وه‌زيرێكى پێشووى عێراق سزاى زيندانى به‌سه‌ردا سه‌پێندرا
K24 – هه‌ولێر:
فه‌رمانگه‌ى لێكۆڵينه‌وه‌كانى سه‌ر به ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى رايگه‌ياند، به هۆى زيانگه‌ياندن به سامانى گشتيى و به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى عێراق، سزاى زيندانى بۆ وه‌زيرى بازرگانى پێشووترى عێراق، عه‌بدولفه‌لاح سودانى و دوو به‌ڕێوبه‌رى گشتيى وه‌زاره‌ته‌كه ده‌ركراوه.
فه‌رمانگه‌كه روونيكردووه‌ته‌وه، بڕياره‌كه له دادگاى تاوانه‌كانى په‌يوه‌ست به دۆسييه‌كانى ده‌ستپاكى له به‌غدا ده‌رچووه.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردووه، تاوانباره‌كان رايانكردووه و ئه‌وان له دوو گرێبه‌ستى كۆمپانياى گشتيى بازرگانى بۆ كڕينى دانه‌وێڵه بڕى 14 مليۆن و 300 هه‌زار دۆلارى ئه‌مه‌ريكى زيانيان به عێراق گه‌ياندووه.
به گوێره‌ى بڕيارى دادگا، تاوانباره‌كان هه‌ريه‌كه‌يان 7 ساڵ زيندانى به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
هه‌روه‌ها دادگا بڕياريداوه، ماڵ و سامانى گواستراوه و نه‌گواستراوه‌يان ده‌ستى به‌سه‌ردا بگيرێت و مافيش دراوه‌ته وه‌زاره‌تى بازرگانى كه داواى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى زيانه‌كان بكات.