سه‌رژمێری له‌ ناوچه‌كانی مادده‌ی 140 ده‌كرێت

وه‌زیری پلاندانانی عێراق: هه‌ولێر و به‌غدا قۆناغی گفتوگۆیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌كان تێپه‌ڕاندووه‌
kurdistan24.net

K24- هه‌ولێر:

وەزیری پلاندانانی عێراق له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان 24 ئاشكرای ده‌كات: هەولێر و بەغدا قۆناغی گفتوگۆیان تێپەڕاندووە و ئێستا بە کردەیی سەرقاڵی چارەسەری کێشەکانی نێوانیانن بە کێشەی کەرکووکیشەوە.

نوری دلێمی، وەزیری پلاندانانی عێراق گوتی: "دوای ئاساییکردنەوەی دۆخی کەرکووک دەست بە جێبەجێکردنی قۆناخی دووەمی مادەی ١٤٠ دەکرێت، کە قۆناغی ئەنجامدانی سەرژمێرییە".

له‌ به‌رامبه‌ریشدا، سیروان مه‌حموود، به‌رپرسی ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایكرد، "کێشە لە فۆرمی سەرژمێریدا هەیە و ناکرێت بەو شێوەیە سەرژمێری ئەنجامبدرێت"، چونکە وەک ئەو گوتی: "لە فۆرمەکەدا ئێزیدی و شەبەک و فەیلی بە کورد هەژمار نەکراون".

ئێستا ئەوەی ڕێگرە لە بەردەم ئەنجامدانی سەرژمێری لە کەرکووک, ناسەقامگیری دۆخی ئەو شارەیە, بەتایبەتیش دوای ئەوەی لە ١٦ی ئۆکتۆبەر حکوومەتی عێراق ویستی لە ڕێگەی هێزەوە چارەنووسی ئەو ناوچانە یەکلا بکاتەوە.

H.B