يه‌په‌گه‌ سێ مووشه‌كى ئاراسته‌ى توركيا كرد

كوژراوێك و 32 بريندار هه‌ن

K24 – هه‌ولێر:

له‌ رۆژى دووه‌مى شه‌ڕى عفريندا يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه‌)، سێ مووشه‌كيان ئاراسته‌ى ناوچه‌كانى سنوورى توركيا كرد، كه‌ هێزى سه‌ربازييان تێدا كۆكراوه‌ته‌وه‌.

به‌ گوێره‌ى زانيارييه‌كانى په‌يامنێرى كوردستان24 له‌ نزيك ناوچه‌كه‌ مووشه‌كه‌كان ئاراسته‌ى ناوچه‌ى ريحانلى كراوون.

په‌يامنێرى كوردستان 24 رايشيگه‌ياند، به‌ گوێره‌ى زانيارييه‌ به‌راييه‌كانى سوپاى توركيا كوژراوێك و 32 بريندار هه‌ن.

ئێواره‌ى رۆژى شه‌ممه‌ 20ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018، كاتژمێر (05:00) هێرشى توركيا بۆ سه‌ر عفرين له‌ ژێر ناوى "ئۆپراسيۆنى چڵه‌ زه‌يتون" و به‌ بۆمبابارانكردنى شاره‌كه‌ له‌ لايه‌ن فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى توركياوه‌ ده‌ستيپێكرد.