نه‌سرین فه‌خری ژنه نووسه‌ر و شاعیری كورد كۆچی دوایی كرد
K24 - سلێمانی:
نه‌سرین فه‌خری، ژنه نووسه‌ر و شاعیری كورد، له ته‌مه‌نی 81 ساڵیدا له شاری سلێمانی، كۆچی دوایی كرد و به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك نووسه‌ر و ئه‌دیب و كه‌سوكاره‌كه‌ی، له گۆڕستانی سه‌یوان به خاك سپێردرا.
پرۆفیسۆر د. نه‌سرین محه‌مه‌د فه‌خری سابوونچى، ئافره‌تێكی ههڵكهوتووى كورد بوو، رۆڵێكی دیاری له بزاوتی رۆشنبیرى و زمان و ئه‌ده‌بدا هه‌بوو، باوكیشی یه‌كێك بوو له ئه‌فسه‌ره ناسراو و دیاره‌كانی ناو سوپای عێراق.
چه‌ندین ساڵیش له بواری وانه‌گوتنه‌وه و فێركردن كاری كردووه و چه‌ندین نه‌وه‌ی پێگه‌یاندووه، نازناوی شیعریشی (نه‌سرین فه‌خرى) بووه.
دواى شۆڕشى 14ى ته‌مموزى ساڵی 1958، له كۆبوونه‌وه و كۆنفرانسه‌كانى نووسه‌رانى كورد، رۆڵێكی به‌رچاوی هه‌بووه، له ساڵى 1959دا بهكالوریۆسى له و زمان و ئه‌ده‌ب عه‌ره‌بى له كۆلیژى په‌روه‌رده‌ى زانكۆى به‌غدا وه‌رگرتووه.
له ساڵى 1965یش بۆ درێژه‌دان به خوێندنى باڵا له زانكۆى (گیرۆف) له باكۆی له یه‌كێتیى سۆڤییه‌تی ئه‌و كات وه‌رگیراوه، له‌وێش له‌گه‌ڵ د. كه‌مال مه‌زهه‌ر و د. عیزه‌دین مسته‌فا رهسووڵدا بڕوانامه‌ی دكتۆراى به‌ده‌ستهێناوه.
دكتۆراى له رێزمانى كوردی به‌ده‌ستهێناوه و ناوونیشانی نامه‌ى دكتۆراكهشى به‌م شێوه‌یه باسكراوه، (یه‌كه‌م دكتۆرانامه‌یه له جیهاندا له‌سه‌ر بناغه‌ى هه‌ردوو شێوه سه‌ره‌كییه‌كه‌دا).
دوای گه‌ڕانه‌وه‌شی، له 1966 له زانكۆى به‌غدا بووه‌ته مامۆستا و تا ساڵی 2011 له‌وێ ماوه‌ته‌وه، دواتر گه‌ڕاوه‌ته‌وه سلێمانى.
یه‌كێك له شیعره‌كانیشی به‌ناوی (دڵی بارزان)ـه و كه له ساڵی 1958 نووسیویه‌تی:
دڵى بارزان - نه‌سرین فه‌خرى 1958
گرمه‌ى هه‌ور، شهستهى باران
بله‌رزێنێ دڵى بارزان
جێى بهچكهشـێر و قـاره‌مان
بـامهڕنى و ئـاكرێ و هه‌ولێـر
جێگه‌ى لاوان و بهچكهشـێر
ده‌نگى دوژمنى تییا دلێر
سبه‌ى كه هه‌سـتا كوردستان
پاڵى پێوه نان بۆ نه‌مان
لێى بڕین ئـارام و وچـان
ئه‌وسا ئه‌زانن چییه كورد!
ڕۆژمان دێت و ماف ئه‌سێنین
خوێنتان مه‌رهه‌مه بۆ برین
شاهێده مێژوو تا قه‌ڵه‌م
له هینده‌وه تاكو عه‌جه‌م
شیرین به ڕاستى، نه‌ك به‌ده‌م
ڕۆژى خۆمان دێینه به‌رهه‌م
كـوردین، نهبـهزین نـا بـهزین
تا سـه‌ر ئه‌بێ بژین بـۆ ژین
ماوه‌یه‌ك به‌ر له كۆچی دوایی ئه‌و خانمه نووسه‌ر و شاعیره‌ی كورد، كوردستان 24 دۆكیومێنتارییه‌كی تایبه‌ت له باره‌ی ژیان و خه‌باتی ئه‌و ژنه ئاماده‌كردووه.
دكتۆر نه‌سرین فه‌خری، له 27ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 1937 له گه‌ڕه‌كی سابوونكهرانی سلێمانی له‌دایكبووه و ئه‌مڕۆ، 11ی تشیرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2018 كۆچی دوایی كرد.
ئ. م