داعش له‌سه‌ر بنجى خۆى ده‌ڕوێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ى لۆس ئه‌نجلس تايمزى ئه‌مريكى بڵاويكرده‌وه، سه‌ره‌ڕاى گورزه به‌ركه‌وتووه‌كان، هێشتا داعش هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى به‌هێزه.
له 2014دا داعش توانى مووسڵ له عێراق و ره‌ققه له سووريا داگير بكات و به‌و هۆيه‌وه داعش گه‌يشته لوتكه‌ى به‌هێزى خۆى.
له عێراق و سووريا ئه‌و رێكخراوه مليۆنان هاووڵاتى خسته ژێر ده‌سه‌ڵاتى خۆيه‌وه.
به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستا ئه‌ندامى خۆى نارد بۆ ئه‌وه‌ى له ئه‌وروپا كرده‌وه‌ى تيرۆريستى ئه‌نجام بده‌ن.
ئێستا ده‌كرێت ده‌وڵه‌تى ئيسلامى كه ده‌وڵه‌تێكى بێ ره‌گه‌زنامه بوو، بوترێت پووكاوه‌ته‌وه و له ره‌ققه گه‌مارۆ دراوه.
چاودێران هۆشدارى ده‌ده‌ن له‌وه‌ى ئه‌و رێكخراوه تيرۆريستييه به‌رده‌وام ده‌بێته هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى جدى و له توانايدا هه‌يه ببێته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاسايش و ئارامى ناوچه‌كه و جيهان.
حه‌سه‌ن حه‌سه‌ن له په‌يمانگه‌ى ته‌حرير كه نووسينگه‌ى سه‌ره‌كى له واشنتنه به رۆژنامه‌كه‌ى راگه‌ياندووه، داعش له رێگه‌ى له‌ده‌ستدانى ده‌سه‌ڵاته‌كه‌يه‌تى. به‌ڵام ئه‌مه كۆتايى چيرۆكه‌كه نييه.
ئێستا چيرۆكه‌كه جياوازه. پيلانگێڕييه‌كى جياوازيش له ئارادايه.
له ئايارى ساڵى رابردوودا كاتێك هێزه نه‌ياره‌كانى داعش رووبه‌رێكى فراوانيان له ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش رزگار كرد، ئه‌بو محه‌ممه‌د عه‌دنانى وته‌بێژى ئه‌و كاته‌ى داعش، كه دواتر كوژرا، رايگه‌ياند، ده‌ستگرتن به‌سه‌ر زه‌ويدا بردنه‌وه نييه و له ده‌ستدانى ئه‌و رووبه‌ره ره‌نگه مه‌به‌ستێكى خودايى بێت بۆ به‌ده‌ستهێنانى سه‌ركه‌وتنى يه‌كجاره‌كى.
عه‌دنانى گوتيشى: شكست ئه‌وه‌يه ئيراده‌ى شه‌ڕكردن له ده‌ست بده‌يت، ئه‌گه‌ر ئێمه قورئان له دڵمان نه‌مێنێت، ئه‌مريكا سه‌رده‌كه‌وێت.
هه‌فته‌ى رابردوو، هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراق كۆتاييان به ده‌سه‌ڵاتى داعش له مووسڵ هێنا.
به‌ڵام ئه‌و سه‌ركه‌وتنه دواى وێرانبوونى شاره‌كه و شه‌ڕى زياتر له 9 مانگ به‌ده‌ستهات.
راپۆرتى رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، داعش تواناى خۆى له‌و قۆناغه‌دا له خۆڕاگرتن سه‌لماند.
به‌ر له‌وه‌ى حه‌يده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق هه‌فته‌ى رابردوو بچێته مووسڵ و وتارى سه‌ركه‌وتن رابگه‌يه‌نێت، داعش به كرده‌وه ده‌ستيكرده‌وه به گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر ريشه‌ى خۆى و ئه‌ندامه‌كانى په‌رته‌وازه‌ى بيابان كرده‌وه.
1486 هێرشى داعش
سه‌نته‌رى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر له ئه‌كاديمياى سه‌ربازى ئه‌مريكا (ويست پۆينت) له راپۆرتێكدا كه مانگى رابردوو بڵاويكرده‌وه، رايگه‌ياند، داعش له مانگى نيسانى ئه‌مساڵدا له 16 شارى رزگاركراو له ده‌ستى 1486 هێرشى ئه‌نجامداوه، كه بوونه‌ته هۆى كوژرانى 2600 كه‌س.
زۆرترين ئه‌و هێرشانه له به‌شى خۆرئاواى شارى مووسڵ ئه‌نجامدراوون.
به گشتى له ماوه‌ى ته‌نيا يه‌ك مانگدا (30 رۆژ) داعش 130 هێرشى ئه‌نجامداوه بۆ گێڕانه‌وه‌ى به‌شێكى شاره‌كه بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتى خۆى.
چاره‌نووسى به‌غدادى
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه: ره‌نگه خيلافه‌ته‌كه‌ى به‌غدادى هه‌ژموون و كۆنترۆڵى له‌ده‌ستدابێت. ئه‌وه‌ش سه‌رى كێشاوه بۆ باسكردن له كوژرانى ئه‌بو به‌كر به‌غدادى خه‌ليفه‌ى رێكخراوه‌كه.
جه‌نه‌راڵى ئه‌مريكى ستيفن تاونسند، كه سه‌رۆكايه‌تى هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش ده‌كات، رايگه‌ياندووه، هيچ زانيارييه‌كى له باره‌ى ئه‌و راپۆرتانه نييه كه باس له چاره‌نووسى به‌غدادى ده‌كه‌ن.
تاونسند له به‌غداوه به رۆژنامه‌وانانى راگه‌ياند، هيچ به‌ڵگه‌يه‌ك له سه‌ر كوژرانى به‌غدادى له‌به‌ر ده‌ستدا نييه.
به راى چاودێران، ئه‌گه‌ر ئه‌و كوژرانى به‌غدادى راست بێت، ئه‌وا رێكخراوه‌كه سه‌ركردايه‌تى خۆى رێكده‌خاته‌وه. چونكه ئه‌و رێكخراوه وا پێده‌چێت تواناى ئه‌وه‌ى هه‌يه له‌گه‌ڵ له‌ده‌ستدانى زۆرترين ژماره‌ى چه‌كداره‌كانى له شه‌ڕه‌كاندا رابێت.
له خۆرهه‌ڵاتى سووريا، هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات توانيان شارى شه‌دادى خاوه‌ن پێگه‌ى ستراتيژى كۆنترۆڵ بكه‌ن. كه ره‌ققه و مووسڵ به‌يه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
ئه‌و سه‌ركه‌وتنه بووه هۆى له‌ده‌ستدانى رێگه‌يه‌كى ستراتيژى داعش، به‌ڵام چه‌كداره‌كان به ئاسانى توانيان تاكتيكى خۆيان بگۆڕن.
هاوسۆزى خێڵه‌كان
له سووريا يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه هه‌زار كه‌سيان له خه‌ڵكى شه‌دادى ناونووس كردووه بۆ ئه‌وه‌ى بچنه ريزه‌كانيانه‌وه و له‌و رێيه‌وه بتوانن به‌ره‌نگارى چه‌كدارانى داعش ببنه‌وه، كه تاكتيكى خۆيان گۆڕيوه و پشت به كرده‌وه‌ى خۆ ته‌قاندنه‌وه و ئۆتۆمبێلى بۆمبڕێژكراو ده‌به‌ستن و 500 چه‌كداريان ماونه‌ته‌وه.
له سووريا هێشتا داعش ئازاده له هاتوچۆ كردن ته‌نانه‌ت له‌و ناوچانه‌ش كه رزگار كراوون به تايبه‌تى له باشوورى شه‌دادى.
به‌رپرسێكى يه‌كينه‌كان ئاشكرايكردووه، چه‌كدارانى داعش به ماتۆڕسكيل و پياده له نێوان گونده‌كاندا هاتوچۆ ده‌كه‌ن.
ماكنتس شيكه‌ره‌وه له په‌يمانگه‌ى برۆكينجز ده‌ڵێت: له ماوه‌ى سێ ساڵى رابردوودا، داعش به ته‌واوى ره‌گى داكوتاوه و ژماره‌يه‌ك له هۆزه خۆجێيه‌كان هاوسۆزن له‌گه‌ڵى و ره‌نگه ئه‌و ره‌وشه‌ش به‌رده‌وام بێت.