لاڤرۆڤ: ئه‌مريكا له مووسڵ و ره‌ققه رێڕه‌وى ئارامى بۆ چه‌كدارانى داعش كردووه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا، سێرگى لاڤرۆڤ، رايگه‌ياند، رێككه‌وتنه‌كانى رووسيا و ئه‌مريكا پرسى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى لايه‌نگرى ئێران ناسه‌پێنێت و ته‌نيا قسه له‌سه‌ر ئه‌و هێزانه كراوه كه خه‌ڵكى سووريا نيين.
لاڤرۆڤ له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له مۆسكۆ رايگه‌ياند، له‌گه‌ڵ ئه‌مريكاييه‌كان قسه‌مان له‌سه‌ر ميكانيزمى كاركردن له ناوچه نيمچه ئارامه‌كانى باشوورى خۆرئاواى سووريا كرد، كه ئه‌رده‌ن به‌شداره له پێكهێنانياندا.
دووپاتيشيكرده‌وه، رێككه‌وتنى رووسيا، ئه‌مريكا و ئه‌رده‌ن پرسى پاشه‌كشێى ئه‌و هێزانه‌ى سووريايى نيين له‌و ناوچه‌يه ده‌سه‌پێنێت و هيچ باسێك له باره‌ى ئێران و هێزه لايه‌نگره‌كانى ئه‌و وڵاته‌وه نه‌كراوه.
ئه‌م قسانه‌ى لاڤرۆڤ وه‌ڵام بوون بۆ ئه‌و به‌ياننامه‌يه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا كه رايگه‌ياندبوو، له‌گه‌ڵ رووسيا رێككه‌وتوون هێزه‌كانى لايه‌نگرى ئێران له سووريا بچنه ده‌ره‌وه.
ئه‌و وه‌زيره‌ى رووسيا ئه‌وه‌شى گوت: "ئه‌گه‌ر بڕوانرێته ئه‌و هێزانه‌ى كه زۆرتر مه‌ترسييان هه‌يه ئه‌وا ده‌كرێت بوترێت ئه‌وانه‌ى سه‌ر به ئه‌مريكان مه‌ترسى زياتريان هه‌يه چونكه ئه‌وان تيرۆريستى بيانين و ئه‌و چه‌كدارانه‌شى كه ده‌يانه‌وێت بچنه ريزى به‌رهه‌ڵستكارانى سووريا به پشتيوانى ئه‌مريكا".
لاڤرۆڤ به‌رگرى له ئێران كرد و گوتى: هێزه‌كانى رووسيا و ئێران به شێوه‌يه‌كى ياسايى له سووريان و له‌سه‌ر داواى حكومه‌تى شه‌رعى سووريا چوونه‌ته سووريا به پێچه‌وانه‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش، كه ئه‌مريكا سه‌رۆكايه‌تى ده‌كات.
لاڤرۆڤ ئاشكراشيكرد، كه ئه‌مريكا رێگه‌ى داوه و كارئاسانى بۆ تيرۆريستان كردووه تا له مووسڵ و ره‌ققه ده‌رباز بن و رێڕه‌وى ئارامى بۆ ده‌رچوونى چه‌كدارانى داعش له هه‌ردوو شار كردووه‌ته‌وه.