ئه‌ردۆغان هۆشداری ده‌داته ئه‌وروپا
K24- هه‌ولێر:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا هۆشداری ده‌داته ئه‌وروپا و ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی ویفاقی لیبیا بڕووخێت، رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان خاكی ئه‌وروپا به زه‌وییه‌كی به‌پیت بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هێزه‌كه‌یان ده‌زانن.
ئه‌م گوتانه‌ی ئه‌ردۆغان له میانه‌ی گوتارێكدا هاتوون، كه له گۆڤاری "پۆلیتیكۆ" بڵاوكراوه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی: "ئه‌گه‌ر حكوومه‌ته شه‌رعییه‌كه‌ی لیبیا بڕووخێت، ئه‌وروپا رووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵێك كێشه و هه‌ڕه‌شه ده‌بێته‌وه. رێكخراوه‌كانی داعش و قاعیده كه له رووی سه‌ربازییه‌وه شكستیان هێناوه، خاكی ئه‌وروپا به زه‌وییه‌كی به‌پیت بۆ وه‌ستانه‌وه له‌سه‌ر قاچه‌كانیان ده‌زانن".
سه‌رۆك كۆماری توركیا جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، "رێگای چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی لیبیا به توركیادا تێده‌په‌ڕێت".
به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنێكی ئه‌منی و ده‌ریاوانی، كه بووه هۆی ناردنی هێزه سه‌ربازییه‌كانی توركیا و گروپه میلیشیاكانی سووریا بۆ لیبیا، سه‌رۆك كۆماری توركیا پشتیوانییه‌كی سه‌رسه‌ختی حكوومه‌تی ویفاقی ئه‌و وڵاته ده‌كات.
ئه‌م گوتاره‌ی ئه‌ردۆغان له‌كاتێكدایه، كه به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا ئاماده‌كاری بۆ به‌ستنی لوتكه‌یه‌ك له‌باره‌ی قه‌یرانی لیبیا ده‌كات، به ئامانجی به‌رده‌وامیدان به ئاگربه‌ست و رێگریكردن له ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی، به تایبه‌ت له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه.
هه‌روه‌ك بڕیاره له لوتكه‌ی به‌رلیندا پێشنیازی قه‌ده‌غه‌كردنی ناردنی چه‌كیش بۆ لیبیا تاوتوێ بكرێت و كار بۆ دۆزینه‌وه‌ی توافوقێكی سیاسیی نێوده‌وڵه‌تی بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرژییه‌كانی ئه‌و وڵاته دوور له چاره‌سه‌ری سه‌ربازی بكرێت.
له ساڵی 2011ـه‌وه و دوای رووخانی ده‌سه‌ڵاتی موعه‌مه‌ر قه‌زافی، دۆخی لیبیا كه له‌سه‌ر ئاستی جیهان خاوه‌ن زۆرترین نه‌وتی یه‌ده‌گه، به‌رده‌وام له هه‌ڵچووندایه.
هێزه‌كانی سه‌ر به خه‌لیفه حه‌فته‌ریش كه زۆربه‌ی كێڵگه نه‌وتییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی كۆنترۆڵكردووه، له ساڵی رابردووه‌وه به‌رده‌وام هێرش ده‌كاته سه‌ر هێزه‌كانی حكوومه‌تی ویفاق، به‌مه‌به‌ستی كۆنترۆڵكردنی ته‌رابلسی پایته‌خت.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش، له توندوتیژی و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كاندا، تا ئێستا 280 هاووڵاتی سڤیل و زیاتر له 2 هه‌زار چه‌كدار كوژراون، وێڕای ئاواره‌بوونی 146 هه‌زار كه‌س.
H.B