ئارام سەردار گۆرانی "سەلام"ـی بڵاوکردەوە

K24 - هەولێر

هونەرمەندی گۆرانیبێژ ئارام سەردار، گۆرانییەکی نوێی بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بە ناوی "سەلام" لە چەناڵی یوتیوبی خۆی بڵاوکردەوە.

هونەرمەند ئارام سەردار، دەربارەی بەرهەمە تازەکەی بە کوردستان24ـی راگەیاند: ئەو بەرهەمە تازەیەم لە تێکستی مازیار فایەقە و ئاوازەکەی گۆرانییەکی کۆنی فارسییە و  میکس و ماسترینگی لەلایەن خۆمەوە بۆ ئەنجامدراوە.

ئارام گوتیشی: ئەو گۆرانییە تازەیەم وەک ناوی "سەلام"ـە، کە من سەلام لەهەموو هەوادارەکانم دەکەم، هیوادارم ئەو بەرهەمە تازەیەی من جێگای خۆی لەناو هەوادارەکانم بکاتەوە و بەتامەزرۆییەوە گوێبیستی بن.

هونەرمەند ئارام سەردار لە سلێمانی لەدایک بووە، خاوەنی چەندین بەرهەمی هونەرییە. نوێترین گۆرانیشی بەناوی "سەلام" لەئێستادا بڵاوکردۆتەوە.