چیرۆكی دایكی ئه‌و منداڵه‌ی كه به حه‌سره‌تی له‌تێك خه‌یار له نوگره سه‌لمان گیانی سپارد
K24- گه‌رمیان:
کوردستان ٢٤ چیرۆکی دایکێکی گەرمیانی دەگێرێتەوە, كه چۆن منداڵەکەی تا ئەوکاتەی گیانی لەدەستداوە، داوای لەتێك خەیاری کردووە، ھەروەھا دوای لەدەستدانی کوڕەکەی وەك یەکەم ئافرەت، چۆن لە نوگرە سەلمان کچێکی ده‌بێ و ناوی لێ دەنێ سزا.
به‌یان هیدایه‌ت، ئه‌و دایكه‌یه كه هێشتا ھاوار و ناڵەی منداڵە ساواکەی به‌گوێیدا ده‌زرینگێته‌وه، كه پڕ قورگی دەنگى هه‌ڵده‌بڕی، بێ ئەوەی کەس بتوانێ داخوازیەکەی جێبه‌جێ بكات، ھەڵمەتى ساوا لەسەر مەچەکی بەیانی دایکی پەلە قاژێ دەکات، تا ئەو ساتەی چاوەکانی لێك داده‌خات.
وه‌ك ئه‌و دایكه كورده باس ده‌كات، بە دووگیانی لەگەڵ کچ و کوڕە تاقانەکەی بەر شاڵاوی ئەنفال دەکەوێ، دوای گیان لەدەستدانی کوڕەکەی، وەك یەکەم ئافرەت لەناو گرتووخانەی نوگرە سەلمان کچێك دێنێتە دونیاوە و ناوی لێ دەنێ سزا.
لایه‌نێكی دیكه‌ی تراژیدی ئه‌و چیرۆكه ئه‌وه‌یه، كه تا ئێستا خەیار لەسەر سفرەی ئەم خێزانە بەھیچ شێوەیەك دانانرێ، چونکە وەك حاجی عومەر, باوكى هه‌ڵمه‌ت دەیگێرێتەوە، چیرۆکێکی تاڵیان لەگەڵ خه‌یار ھەیە و بەبینینی کوڕەکەیانی بیر دێنێتەوە.
حاجی عومه‌رى جه‌رگ سووتاو کاتێك هه‌واڵی پێ ده‌گات، کە خێزان و منداڵەکانی بەر شاڵاوەکە کەوتوون، لە دژی رژێمی بەعس جەنگاوە و به‌یانی دایكیش كه لە پەنجاکانی تەمەنیدایە، دوای ٣١ ساڵ ھێشتا ئازار و مەینەتیەکانی 9 مانگی زیندانی لەبیر نەچووەتەوە.
H.B