ئێران سعودی و ئەمەریکییەکان تیرۆر دەکات

"تیرۆرستان و ئێران دوو دیوی هەمان دراون"

K24 - هه‌ولێر:

شازادە خالید بن سەلمان، باڵیۆزی سعودییە لە ئەمەریکا، ئێران بە بەکارهێنانی رێکخراوە تیرۆرستییەکان دژی سعودییە و ئەمەریکا تۆمەتبار دەکات.

شازادە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی: "ئێمە کاری زۆرمان بۆ رووبەروبوونەوەی تیرۆر و توندڕەوی کردووە، جا دژی داعش و قاعیدە بێت یان ئەو دەوڵەتەی سپۆنسەریان دەکات".

باڵیۆزەکەی سعودییە دەشڵێت: "رژێمی ئێران و رێکخراوە تیرۆرستییەکان، دوو دیوی هەمان دراون. هەردووکیان یەکگرتوون بۆ هێرشکردنە سەر سعودییە و ئەمەریکا ...هەزارەها سعودی و ئەمەریکییان کوشتووە".

ئێران و سعودییە چەند جارێک یەکدییان بە سپۆنسەرکردنی تیرۆر لە ناوچەکە تۆمەتبار کردووە، بەڵام زۆر بە دەگمەن لەناو خاکی ئەو دوو وڵاتە کاری تیرۆرستی ئەنجام دەدرێت، بەڵکو ئەوەی زیاتر دەبێتە قوربانی رێکخراوە تیرۆرستییەکان، وڵاتانی دراوسێی ئەو دوو هێزە رکابەرەن.

‌H.J