جه‌یمس جێفری وەڵامی ھەڕەشەكانی توركیا دەداتەوە
K24 - واشنتن
نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مەریكا بۆ كاروباری سووریا جه‌یمس جێفری له گوتارێكیدا له واشنتن، وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ده‌داته‌وه له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی له رۆژهه‌ڵاتی فورات و جەختدەكاتەوە كە ھێرشی توركیا بۆ سەر رۆژھەڵاتی فورات كارێكی باش نابێت و ئەنجامێكی خراپی دەبێت.
ئه‌و گوتاره‌ی جه‌یمس جێفری كه له دامه‌زراوه‌ی ئه‌تلانتیك له واشنتن پێشكه‌شیكرد ته‌نیا روونكردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی ئه‌مەریكا نه‌بوو له سووریادا، به‌ڵكو به ڕای به‌شێك له‌چاودێران و شرۆڤه‌كارانی سیاسی قسه‌كانی جێفری چه‌ند په‌یامێكی ئاشكرای له‌خۆگرتبوو بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مەریكا له ململانێدان له گۆڕه‌پانی سووریادا.
یه‌كێ له‌په‌یامه‌كانی بۆ توركیا بوو، له‌باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئەنقه‌ره بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی له رۆژهه‌ڵاتی فورات، جه‌یمس جێفری رایگەیاند "ئه‌مه كارێكی خراپ ده‌بێت".
لەبارەی گوتەكانی جێفرییەوە، فه‌یسه‌ڵ ئه‌یتانی شاره‌زا له كاروباری سووریا له دامه‌زراوه‌ی ئه‌تلانتیك- واشنتن، بە كوردستان24 گوت: "ئه‌و مه‌به‌ستی ئه‌وه بوو ئێمه گڵۆپی سه‌وز بۆ توركیا هه‌ڵناكه‌ین هیچ هێرشێك بكاته سه‌ر ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی فورات، ته‌نیا ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیی سه‌ره‌كی له‌ناوبردنی ته‌وای داعش بێت له دۆڵه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی فورات، ئه‌گەرنا ئه‌مەریكا به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه بە توركیا نادات ئه‌و كاره بكات".
جه‌یمس جێفری له نێو قسه‌كانیدا له‌باره‌ی پرسی كورد له داهاتووی سووریادا ئاشكرایكرد كه پرسی كورد ته‌نیا به‌هێزه‌كانی سووریای دیموكراته‌وه نه‌به‌ستراوه به‌ڵكو ئامانجی ئه‌مەریكا رژێمێكی حوكمڕانیی دیموكراسییه له سووریا، كوردیش به‌شدار بێت و رۆڵی خۆی هه‌بێت.
د.ستیڤن هێیدمان، شاره‌زا له‌كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، سەبارەت بەو گوتانەی جێفری دەڵێت: "ئه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه نوێنه‌رانی كورد له سووریا ده‌رفه‌تیان ده‌بێ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدڕاڵی داهاتوو له سووریا، كارنامه‌ی دانووستان رێكبخه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی له ژێر ده‌سه‌ڵاتی كورد دان جۆرێك ئیداره‌ی خۆجێیی خۆی هه‌بێ و كورد به‌ڕێوه‌ی ببات، ئه‌م ده‌رفه‌ته به بڕوای من بوونی ده‌بێت".