"ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی كوژراوه"
K24 - هه‌ولێر:
[جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵگه‌ی زۆر به‌هێزیان له به‌رده‌ستدایه كه له كاتی بۆردوومانكردنی مۆڵگه‌یه‌كی چه‌كدارانی داعش له ره‌ققه" ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی" رێبه‌ری داعش كوژراوه.
ئۆلیگ سیرومۆلۆتۆف جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا به پشت به‌ستن به زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی كه به‌ڵگه‌ی به‌هێزن ده‌ڵێت " به رێژه‌یه‌كی زۆر به‌رز له متمانه‌وه ده‌توانم بڵێم " ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی" رێبه‌ری داعش كوژراوه".
ئه‌م قسانه‌ی به‌رپرسه رووسییه‌كه له كاتێكدایه، هه‌فته‌ی رابردوو ده‌نگۆی كوژرانی به‌غدادی به‌هۆی ئه‌و بۆردوومانه‌ی رووسیا بۆ سه‌ر داعش له شاری ره‌ققه بڵاوكرابووه‌وه، به‌ڵام نه رووسیا و نه ئه‌مریكا نه‌یانتوانی هه‌واڵه‌كه پشتڕاست بكه‌نه‌وه.