شەڕڤانێكی فەرەنسی گیانی لەدەستدا

"لە رۆژئاوای كوردستان بەشداری شەڕەكانی دژی داعشی كردووە"

K24 - ھەولێر

یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) ناسنامەی شەڕڤانێكی فەرەنسیان ئاشكرا كرد، كە لە ئۆپەراسیۆنی دژی چەكدارانی داعش گیانی لەدەستداوە.

لە راگەیەندراوێكدا ناوەندی راگەیاندنی یەپەگە، ناسنامەی گەریلایەکی فەرەنسی ئاشكرا كرد كە لە "ئۆپەراسیۆنی گەردەلوولی جزیرە لە دێڕەزۆر دژی چەكدارانی داعش شەهیدبووە".

وەك لە راگەیەندراوەكەی یەپەگە ئاماژەی بۆكراوە: " ئەو شەڕڤانە ناوی فەرید مەجاهەدە و ناسناوی لە ریزەكانی یەپەگە (شاهین قەرەچۆغ) بووە، رۆژی 6ی ئۆكتۆبەری 2018، لە کۆتا قۆناغی ئۆپەراسیۆنەی گەردەلوولی جزیرە لە شارۆچکەی حەجین شەهیدبوو".

یەپەگە لەو راگەیەندراوەدا ئاشكراشی كردووە، ئەو شەڕڤانە لە دایكبووی شاری مارسیلیای فەرەنسایە، لە رۆژئاوای كوردستان دژی داعش بەشداری شەڕەكانی كردووە.