وەزارەتی تەندروستی نوێترین ئاماری تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە

دواین ئامار

K24- هەولێر:

وەزارەتی تەندروستی لە راگەیەندراوی ژمارە 107 ئاشکرایکرد، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو، 72 حاڵەتی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراون و پێنج کەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەشداوە، لەو ژمارە نوێیەی تووشبوان، 11 تووشبوو لە هەولێر، 58 لە سلێمانی و سێ دیکەشیان لە شاری دهۆکن.

بەمەش، لە هەرێمی کوردستان (1709) تووشبوو، لەنێویاندا (35) مردن هەیە و (552) نەخۆش چاکبووەتەوە، ئێستاش (١١٢٣) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

دەقی راگەیەندراوەکە:

تاوەکو ئەوڕۆ (13797) هاووڵاتی "ئەوانەی کە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان" کەڕەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (1588) هاووڵاتی لە (34) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (257) لە هەولێر، (24) لە سلێمانی، (1307) لە دهۆك. وە (12209) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی ١٤ رۆژ وە ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا کە کۆی گشتی (91) هاووڵاتی بوو.

2. پشکنین
لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا: (2254) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (1150) هەولێر، (503) سلێمانی، (420) دهۆك ، (8) راپەڕین، (173) گەرمیان. (کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (97099) پشکنین بووە)
3. دەرەنجامی 24 کاتژمێری ڕابردوو: (5) گیان لەدەستدان، (72) تووشبووی نوێ تۆمار کرا بەم شێوەیەی خوارەوە:
• پارێزگای هەولێر (11) پۆزەتیڤ: (10) پیاو و ئافرەتێک، حەفت بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون و دوو تووشبوو نیشانەیان هەیە، یەک تووشبوو لە کەڕەنتین بووە و یەک تووشبوو لە بازگەی دێگەڵە پشکنینی بۆ کراوە. نۆ تووشبوو دانیشتووی ناو شاری هەولێرن لە گەڕەکەکانی (برایەتی، کوێستان، گوڵان، دۆلاراوە، گەلاوێژ،MRF ). یەک تووشبوو دانیشتووی قەزای چۆمانە و یەک تووشبوو دانیشتووی قەزای جەلەولایە.
• پارێزگای سلێمانی (58) پۆزەتیڤ و (5) گیان لەدەستدان:
شاری سلێمانی (31) پۆزەتیڤ و (5) گیان لە دەستدان: (18) پیاو و (10) ئافرەت و (3) منداڵ، دوازدە لە تووشبووەکان نیشانەی نەخۆشیان هەیە و تووشبووانی تر بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون، دوو تووشبوو دانیشتووی ناحیەی عەربەتن، یەک تووشبوو دانیشتووی قەزای سەید سادقە و تووشبووانی تر دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.
ئیدارەی راپەڕین (8) پۆزەتیڤ: (6) پیاو و (2) ئافرەت، دوو تووشبوو بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون، شەش تووشبوو نیشانەیان هەیە، پێنج تووشبوو دانیشتووی قەزای پشدەر/قەڵادزێ لە گەڕەکەکانی ئاشتی، گربداغ، فەرمانباران، گوندی هێرۆشێنی. سێ تووشبوو دانیشتووی ڕانیە لە گەڕەکەکانی قەڵات و بنارسجن.
دەڤەری گەرمیان (19) پۆزەتیڤ: (13) پیاو و (6) ئافرەت، گشت تووشبووەکان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون. هەژدە تووشبوو دانیشتووی ناو قەزای کەلارن، یەک تووشبوو دانیشتووی شاری سلێمانیە..
• پارێزگای دهۆك (٣) پۆزەتیڤ: خێزانێکن؛ پیاوێک تەمەن 36 ساڵ و ئافرەتێک تەمەن 33 ساڵ و منداڵێک تەمەن 15 مانگ، بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون ولەکەڕەنتین بوون و دانیشتووی ناو شاری دھۆكن.

4. ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (1709) تووشبوو، لەنێویاندا (35) مردن هەیە و (551) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا (1123) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان، بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122).