دادگایه‌كی ئه‌رجه‌نتین گوێ له شاهێدی تووتییه‌ك ده‌گرێت
K24 – هه‌ولێر:
دادگایه‌كی بۆینس ئایرێس، بڕیاری دا گوێ له توتییه‌ك بگرێت، كه پێش كوژرانی، خاوه‌نه‌كه‌ی چه‌ند وشه‌یه‌كی پێ وتووه و ئه‌زبه‌ری كردوون.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مێڵ، بڵاویكرده‌وه، له 2018دا ئافره‌تێك به ناوی ئلیزابێس تۆلیدۆ، ته‌مه‌ن (46) ساڵ، له لایه‌ن سێ كه‌سه‌وه ده‌ستدێرێژی سێكسی كراوه‌ته‌ه سه‌رو كوژراوه.
پۆلیس دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركردووه و تۆمه‌تباری سێیه‌مش، كه خاوه‌نی شوقه‌ی نیشته‌جێبوونی ئافره‌ته‌كه بووه، به‌ڵام له دادگا سه‌لماندوویه‌تی له كاتی رووداوه‌كه له‌وێ نه‌بووه.
پۆلیس تووتی كوژراوه‌كه‌یان لای خۆیان هێشتووه‌ته‌وه و تووتییه‌كه به‌رده‌وام دواین وته‌ی خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌ڵێته‌وه. كه یه‌ك ده‌سته‌واژه‌یه "بۆچی لێم ده‌ده‌ن".
دوای رووداوه‌كه پۆلیس له شوێنی تاوانه‌كه، ته‌رمی ئافره‌ته‌كه‌یان هه‌ڵگرته‌وه، كه شوێنه‌واری ئه‌شكه‌نجه‌ی پێوه بوو. قه‌فه‌زی تووتییه‌كه‌شی له ته‌نیشتییه‌وه بوو.