سه‌رۆك بارزانى پيرۆزبايى له‌ حه‌لبووسى ده‌كات

بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەك سەرۆكی تازەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق

K24 – هه‌ولێر:

سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی لە سەرۆكی تازەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محه‌ممه‌د حه‌لبووسى كرد.

سايتى سه‌رۆك بارزانى بڵاويكرده‌وه‌، ئێوارەی ئه‌مڕۆ (17ی ئه‌يلوول/ سێپتێمبه‌رى 2018) لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا سەرۆك مەسعود بارزانی پیرۆزبایی لە مەحەممەد حه‌لبووسی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كرد بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەك سەرۆكی تازەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە ئەرك و كارەكانیدا.

محه‌ممه‌د حه‌لبووسى، رۆژى (15ى ئه‌يلوول/ سێپتێمبه‌رى 2018)، له‌ ده‌نگدانى نهێنى و له‌ ناو 9 كانديدى پۆستى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ستهێنا و بووه‌ سه‌رۆكى نوێى ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌.