عادل عه‌بدولمه‌هدی: ده‌توانم بمێنمه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی عێراقی رایگه‌یاند، عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق به كوتله سیاسییه‌كانی راگه‌یاندووه، ده‌توانێت له كاره‌كانی به‌رده‌وام بێت تا كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت پێكده‌هێنرێت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی (RT) رایگه‌یاندووه، عادل عه‌بدولمه‌هدی پاشگه‌ز بووه‌ته‌وه له بڕیاری وازهێنان له پۆسته‌كه‌ی و ئاماده‌ی ده‌ربڕیوه به‌رده‌وام بێت له كاركردن.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه روونیكردووه‌ته‌وه، پێشبینی ده‌كرێت تا هه‌ڵبژاردنی داهاتوو، عادل عه‌بدولمه‌هدی له پۆسته‌كه‌ی بمێنێته‌وه، چونكه كابینه‌ی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت، محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوی تا ئێستا نه‌یتوانیوه متمانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به‌ده‌ستبهێنێت.