كاره‌بای دهۆك و ‌هه‌ولێر بەیەکەوە ده‌به‌سترێته‌وه‌

هێڵی كارەبای خەبات - زەنگەنان لە ئاكرێ دەكرێتەوە

K24 - ھەولێر

ئه‌مڕۆ هێڵی كارەبای خەبات - زەنگەنان لە ئاكرێ دەكرێتەوە، به ‌كردنه‌وه‌ی ئه‌م وێستگه‌یه‌ به‌شێكی زۆر له‌ گرفتی كاره‌با له‌ پارێزگای دهۆك و ده‌وروبه‌ری چاره‌سه‌ر دەکرێت، چونکە بە هێڵەکە،  کارەبای هەولێر بە دهۆک دەبەستێتەوە.

كەمال محەمەد وەزیری كارەبا و فەرهاد ئەتروشی پارێزگاری دهۆك هێڵی خەبات - زەنگەنان لە وێستگەی 132 كەی ڤی ئاكرێ دەكەنەوە، ئەم پڕۆژەیە بە درێژایی 33 كیلۆمەتر هێڵی پاڵەپەستۆی بەرزە و 104 تاوەری بەرز لەخۆدەگرێت و لەلایەن كۆمپانیای هێرۆوە  بەتێچوونی 7 ملیۆن و 425 هەزار دۆلار لەماوەی 120 رۆژدا تەواو بووە، واتە پێش وادەی دیاریكراوی خۆی پڕۆژەكە بەسەركەوتوویی ئەنجام دراوە، بەمەش پارێزگای دهۆك دەتوانێت تەواویی بەشە كارەبای خۆی بەدەست بگات، ئەم پڕۆژەیە رۆڵێكی گرنگی دەبێت لە پێشخستنی ژێرخانی گواستنەوەی كارەبا لەنێوان پارێزگاكانی كوردستان.

ھ.م