سه‌در داوای خۆپیشاندانی ملیۆنی ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له عێراق داوای خۆپیشاندانی ملیۆن ده‌كات بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و پشتگیری پێكهێنانی حكوومه‌تیكی ته‌كنۆكراتیش ده‌كات.
سه‌در له وتاری ئه‌مڕۆی هه‌ینی، له مزگه‌وتی كوفه له نه‌جه‌ف، رایگه‌یاند، پێویسته حكوومه‌تی داهاتوو، حزبی و میلیشیایی نه‌بێت، گوتیشی: "ده‌مه‌وێ به هه‌موو لایه‌ك رابگه‌یه‌نم، كه هه‌وڵێكی جددی ده‌ده‌م بۆ چاكسازی له پرۆسه‌ی سیاسی وڵات".
سه‌در روونیشی كرده‌وه، كه ده‌یه‌وێت پرۆژه‌كه‌ی ته‌واو بكات و رایگه‌یاند، وه‌ك پێشتر به یه‌كه‌وه له گۆڕه‌پانی "ته‌حریر"ی به‌غدا ده‌ستمان به خۆپیشاندان كرد، پێویسته جارێكی دیكه‌ش به یه‌كه‌وه خۆپیشاندانی ملیۆنی رێكبخه‌ین و پاڵپشتی له هه‌ڵبژاردنی حكوومه‌تێكی ته‌كنۆكرات بكه‌ین.