هه‌سه‌ده ئینشیقاقی تێكه‌وت
K24 - هه‌ولێر:
هه‌واڵی وازهێنانی عه‌قید ته‌ڵاڵ سه‌لۆ، گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات و په‌یوه‌ندیكردنی به سوپای ئازادی سووریا، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه.
به‌شێك له میدیاكانیش له زاری هه‌ریه‌ك له ئه‌بو فارووق، سه‌ركرده‌ی لیوای "باكوور الشمال" و عه‌بدوڵڵا حه‌لاوه، سه‌ركرده‌ی "فیرقه‌ی حه‌مزه" جیابوونه‌وه‌ی سه‌لۆیان بڵاوكردووه‌ته‌وه و رایانگه‌یاندووه، جیابوونه‌وه‌كه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ یه‌كه‌كانی "قه‌ڵغانی فورات" بووه.
تا ئێستاش هیچ لایه‌ك له هێزه‌كانی سووریای دیموكرات، یاخود ته‌ڵاڵ سه‌لۆ، لێدوانیان له‌و باره‌یه‌وه نه‌داوه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه‌ش، كاره‌كه به شێوه‌یه‌كی نهێنی بووه و باسی ورده‌كاری و چۆنیه‌تی جیابوونه‌وه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداریش ئاشكرای ده‌كات، "لیوای باكوور – الشمال" رۆڵێكی دیاری له‌و پرۆسه‌یه هه‌بووه و باس له‌وه‌ش ده‌كات ئێستا سه‌لۆ گه‌یشتووه‌ته ناو خاكی توركیا.
سه‌لۆ، كه له پێكهاته‌ی توركمانی سووریایه، یه‌كێك بوو له سه‌ركرده دیاره‌كانی هه‌سه‌ده له ماوه‌ی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له دژی رێكخراوی داعش له رۆژئاوای كوردستان و باكووری سووریا.
سه‌رچاوه: RT