بەغدا ئاسمانی ھەرێمی كوردستان دەفرۆشێت
K24 - ھەولێر
دوای ئه‌وه‌ی راگه‌یه‌نرا كه حەیدەر عه‌بادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق مافی هاتووچۆی ئاسمانی كوردستانی فرۆشتووه به كۆمپانیایه‌كی بەریتانی، هێای ئاسمانی ئه‌لعێراقیه روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، هێڵی ئاسمانی ئه‌لعێراقییه‌ی حكومی رایگه‌یاند، ئه‌و زانیارییانه‌ی باسی فرۆشتنی مافی هاتوچۆی ئاسمانی كوردستان به كۆمپانیایه‌كی بەریتانی ده‌كه‌ن، وورد نین، به‌ڵام راسته‌ی ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان كراوه‌ته رێڕه‌وی هاتووچۆی ئاسمانی.
پێشتر، ئه‌میره كه‌ریم، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاندبوو، حه‌یده‌ر عه‌بادی مافی گواستنه‌وه و هاتووچۆی ئاسمانی به‌سه‌ر كوردستاندا فرۆشتووه به كۆمپانیایه‌كی بەریتانی بۆ ماوه‌ی 20 ساڵ.
ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه، ئه‌و هێڵه ئاسمانییه به‌سه‌ر ئامێدیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت و بووه‌ته جێگره‌وه‌ی ئاسمانی ئێران، له كاتێكدا پێویسته پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌و پاره بدرێت، كه‌چی وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی عێراق وتویه‌تی هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان براونه‌ته‌وه لای عه‌بادی خۆی.