ناسا بۆ گهڕان له بۆشایی ئاسمان پشت به زانایهكی كورد دهبهستێت
ئاژانسی بۆشاییگهری ئەمەریکی ( ناسا) بۆ لیكۆڵینهوه زانستییهكانی پشت به توانا و شارهزایی زانایهكی كورد دهبهستێت و ئهو زانا كوردهیش دهڵێت: "ئهو داهێنانهی من كردوومه، تا ئێستا له رووی پاراستنی سهلامهتی له بۆشایی ئاسماندا سهركهوتنی گهورهی بهدهستهێناوه و له ئهوروپایش تاقیكراوهتهوه".
دەزگای بەناوبانگ و گرنگی بۆشاییگهری ئەمەریکی ( ناسا) لە پڕۆژەيێکی تازەيدا بۆ گەڕان بە بۆشايی ئاسمان و چەند هەسارەيێک کە نيازوايە ئەمساڵ ئەنجامی بدات، پشت بە زانايهکی کورد دەبەستێت. لە نێو باڵەخانەی کۆنگرێسی ئەمريکا ووردەکاريەکانی ئەم پڕۆژەيە بە ئامادەبوونی کۆميتە پەيوەنديدارەکان وچەندين ئەندامی باڵای ليژنەی زانستی نێو کۆنگرێس ، تاوتوێکران.
ئەردەشێر ڕەشيدی، کە ئەندازيارێکی کوردە لەگەڵ دەستەيەک زانای ئەمريکی سەر بەناسا باسی لەچۆنيەتی بەشداريکردنی کۆمپانياکەی خۆی دەکات لە پڕۆژەکەدا.
ڕەشيدی لەنێو ئەو بليمەتانەيە کە ناسا چەندين ساڵە پشت بە لێکۆڵينەوە زانستيەکانی دەبەستێت و لەچەندين پڕۆژەدا داوی بەشداريکردنی لێکراوە، ...يەکێ لە دۆستە نزيکەکانی (هاريسۆن شمێت) کە دوامين ئەندامی گرووپی ئاسمانيی کەشتی ئەپۆلۆ17ـی ئەمريکيە کە تا ئێستا لەسەر ژيان ماوە و ئەو لەگەڵ تيمەکەی لەساڵی 1972 سەردانی مانگيان کردووە، ئەم پڕۆژەيە جگە لەوەی لە ڕووی ئاسايشی نيشتيمانی ئەمريکاوە گرنگی زۆری هەيە و دەبێ سەرکردايەتی وڵات بايەخی زۆری پێ بدات، چونکە ئەمريکا جیا لهوهی بايەخ بە دۆزينەوە و لێکۆڵينەوەی بۆشايی ئاسمان دەدات، له بهرههمهێنانی کەشتی و پێداويستيەکانيش بهردهوامه.
ئەردەشێر ڕەشيدی لەبنەڕەتدا، کوردێکی يارسانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و زیاتر لە بيست ساڵە لە ئەمريکا دەژيت و جگە لە کارو چالاکيە زانستيەکانی لەگەڵ ناسادا، دامەزرێنەر و سەرۆکی ناوەندی زانستی کوردی-ئەمريکيشە کە زیاتر کار بۆ پێگەياندن و ناساندنی توانا زانستيەکانی کورد دەکات لە ئەمريکادا.