یەكێتی بەشداریكردن لە حكوومەت تاوتوێ دەكات

"لە كۆبوونەوەكەدا باس لە ھاوپەیمانێتی لەگەڵ پارتی دەكرێت"

K24 - سلێمانی

مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، پێكھێنانی كابینەی داھاتووی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و بەشداریكردنی لە حكومەت تاوتوێ دەكات.

میدیای فەرمی یەكێتی بڵاوی كردووەتەوە "ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسی بە سەرپەرشتی كۆسرەت رەسووڵ، جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی كۆدەبێتەوە، بۆ تاوتوێكردنی دوا پێشھاتەكانی ھەرێمی كوردستان و عێراق".

بەپێی زانیارییەكانی پەیامنێری كوردسان24 لە سلێمانی: "لە كۆبوونەوەكەدا پشكی یەكێتی لە كابینەی داھاتووی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و ھاوپەیمانێتیی لەگەڵ پارتی تاوتوێ دەكرێت، ھەروەھا كۆبوونەوەی سبەی پەرلەمانی عێراق تاوتوێ دەكرێت كە یەكێتی پێداگیری لە وەرگرتنی وەزارەتی داد دەكات".

بڕیاریشە لە چەند رۆژی داھاتوودا شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان سەردانی لایەنەكان بكات و گەرێكی دیكەی دانووستانەكان دەست پێبكات، سەبارەت بە پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان.

ھ.م