پارتی ده‌ست به گه‌ڕێكی دیكه‌ی دانوستان ده‌كاته‌وه
K24- هه‌ولێر:
بڕیاره پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ست به گه‌ڕێكی دیكه‌ی دانووستان له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بكاته‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان 24, سبه‌ی شاندی دانوستانكاری پارتی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی یه‌كێتی ده‌كات.
له‌كاتێكدا وه‌ك راگه‌یه‌ندراوه، دوسبه‌ی شاندی دانوستانكاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان سه‌ردانی پارتی ده‌كات.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی و بزوتنەوەی گۆڕان ٣ لایەنی پێکھێنەری سەرەکین بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نویی حکوومەتی ھەرێم و, هه‌ریه‌ك له یه‌كێتی و گۆڕان خۆیان بۆ به‌شداریكردنی له كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت یه‌كلایی كردووه‌ته‌وه، هه‌رچه‌ده ده‌شگوترێت پارتی خاڵه ناكۆكه‌كانی نێوان پارتی و گۆڕان كه‌مترن وه‌ك له پارتی و یه‌كێتی، بەڵام تائێستا پارتی له‌گه‌ڵ هیچ كامێك له‌و دوو لایه‌نه نه‌گه‌یشتووه‌ته بڕیاری كۆتاییی.
پیش‌تر چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان شاندی دانوستانكاری پارتی و یه‌كێتی و پارتی و گۆڕان بۆ پێک‌ھێنانی حکوومەت ئه‌نجامدراون، بڕیاریشه له چەند ڕۆژی داهاتوودا گەڕێکی دیکەی گفتوگۆکان بەڕێوەبچێت, کە پێشبینی ده‌كرێت، پرسی پێک‌ھێنانی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان یەکلايى بکرێتەوە و ھەنگاوەکانی پێک‌ھێنانی حکومەتيش خێراتر بکرێن.
H.B