کەسێک لە زاخۆ کوژرا

لەدوای گەڕانەوەی لە مزگەوت و لە نزیک ماڵەکەی کوژراوە

K24 – دهۆک:

کاتژمێر 1:30 خولەکی پاشنیوەڕۆ، لە گەڕەکی رکافا لە زاخۆ، بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی، کەسێک کوژرا.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی زاخۆ بۆ کوردستان24ـی ئاشکرا کرد، کەسە کوژراوەکە تەمەنی 50 ساڵە و لە کاتی گەڕانەوەی لە مزگەوت لە دووری 100 مەتر لە ماڵەکەی کوژراوە.

راشیگەیاند، بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، کێشەی کۆمەڵایەتی لە نێوان بکوژ و کوژراوەکە هەبووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بکوژەکە هەڵاتووە و لێکۆڵینەوەکان لە لایەن پۆلیس دەستی پێکردووە.

H.J