سبه‌ی ماليكی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی راده‌گه‌یه‌نێت
K24- هه‌ولێر:
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی میدیایی عێراقی ئاشكرایانكرد، هاوكات له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی موقته‌دا سه‌در، سه‌ركرده‌ی هاوپه‌یمانی سائیرون و رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در بۆ شاری به‌غدا، بڕیاره له‌ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا نوری مالیكی، سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی رابگه‌یه‌نێت.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی له لێدوانێكدا بۆ پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی "به‌غداد ئه‌لیه‌وم" ئاشكرایكرد، "مالیكی به‌نیازه ئه‌و كوتله گه‌وره‌یه‌ی په‌رله‌مان رابگه‌یه‌نێت، كه ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتوو" ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "به‌ر له چه‌ند كاتژمێرێكی كه‌م رێككه‌وتنێك بۆ پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله له‌نێوان هه‌ریه‌ك له ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا، هاوپه‌یمانی فه‌تح كه له‌لایه‌ن هادی عامری، سه‌ركرده‌ی رێكخراوی به‌دری سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبییه‌وه پشتگیری ده‌كرێت و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری دیكه واژوو كراوه، كه نوێنه‌رایه‌تی پێكهاته‌كانی دیكه ده‌كه‌ن".
هه‌رچه‌نده زۆربه‌ی میدیا عێراقییه‌كان ئه‌و هه‌واڵه‌یان بڵاوكردۆته‌وه، به‌ڵام تائێستا له‌نێوان مالیكی و عامریدا ناوی هیچ كامێكیان بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ئاماژه‌ی پێ نه‌دراوه, به‌ڵام هه‌واڵه‌كه به‌ناوی مالیكی بڵاوكراوه‌ته‌وه نه‌ك عامری و نووسراوه "مالیكی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی راده‌گه‌یه‌نێت".
له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ش، تائێستا هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی كورد و پێگه‌كه‌ی له‌ناو ئه‌و گه‌وره كوتله په‌رله‌مانییه‌دا باس نه‌كراوه، كه ده‌گوترێت له‌لایه‌ن نوری مالیكییه‌وه راده‌گه‌یه‌ندرێت.
ئه‌مه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مشه‌و موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی سائیرون له سه‌ردانێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراودا گه‌یشته شاری به‌غدا، به‌ڵام تائێستا میدیاكان هیچ زیانیاریه‌كیان له‌باره‌ی مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌دریان ئاشكرا نه‌كردووه.
H.B